گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانەوادەى پیاوە ڕشپێستەکە داوای قەرەبووی دارایی دەکەن

2020.07.16 - 10:41
خانەوادەى پیاوە ڕشپێستەکە داوای قەرەبووی دارایی دەکەن

ناس کورد-

خانەوادەى جۆرج فڵوید، ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە ڕەشپێستەی کە لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوودا لەلایەن پۆلیسی شاری منیاپۆلیس کوژرا، داوای یاساییان لە دادگای فیدڕاڵی ئەو وڵاتە لەسەر شارەوانى شارەکە و ئەو چوار پۆلیسەی کە دەستیان هەبووە لەکوشتنی تۆمارکرد، بەمەبەستی وەرگرتنی قەرەبووی دارایی.

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، یەکێک لەسەرگەورەکانی خانەوادەکەی جۆرج فڵوید کە لە 25ی ئایاری ڕابردوودا لەسەر دەستی پۆلیسی شاری منیا پۆلیس کوژرا، لە داگای فیدراڵی داوای یاسایی تۆمارکردووە دژ بە شارەوانى شارەکە و ئەو چوار پۆلیسەی کە تۆمەتبارن بەکوشتنی فڵوید ئەوەش بەمەبەستی وەرگرتنی قەرەبووی دارایی.

 

کوشتی فڵۆید لەسەر دەستی (دێرک شۆڤین) و هاوڕێکانی لە شاری منیاپۆلیس گرژی و ئاڵۆزییەکی توندی بەدوای خۆیدا هێنا لە ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتانی جیهان دژ بە سیاسیەتی ڕەگەزپەرستی.

 

دێرک شوڤین و هاوڕێکانی، فڵویدیان لە 25ی مانگی ئایاری ڕابردوو بەتۆمەتی  مامەڵەکردن بەپارەی ساختەوە دەستگیرکرد پاش دەستگیرکردنی دێرک شۆڤین بۆ ماوەی هەشت خولەک فڵویدی خستە سەر زەوی و ئەژنۆی خستە سەرملی و گوێی بەهاوارەکانی فڵوید نەدا کە دەیگوت خنکام ئیتر هەناسەم پێ نادرێت.

 

 لە ئێستادا شوڤین و چوار پۆلیسەکەی یاوەری لە کاتی ڕووداوەکەدا لەلایەن دادگای ئەمریکاوە تۆمەتی کوشتنی پلەیەک و پلەسێیان خراوەتە پاڵ و کۆی سزاکانیشیان بەگوێرەی زانیارییەکان ئەگەری هەیە بگاتە 40 ساڵ زیندانی.