کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
ژمارەی حاجییانی عێراق بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەوڵاتی سعودیە بۆ 50 هەزار كەس زیادكرا و بەپێی رێژەی دانیشتوان پشكی پارێزگاكان دیاری دەكرێت.
.
نووسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات، وڵاتی سعودیە رەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادكردنی پشكی حاجیانی عێراق بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ و رێژەكە كرایە 50 هەزار كەس .
.
هاوكات مەسعود ئەحمەد لعێبی سەركردەی حەشدی شەعبی و بریكاری ئیداری و دارایی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و تیایدا روونیدەكاتەوە، لەچوارچێوەی سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە، ژمارەیەك لە لێپرسراوانی دەستەی كاروباری حەج و عەمرەی عێراق بەشداربوون و توانییان ژمارەی حاجیانی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵ بۆ 50 هەزار حاجی بەرزبكەنەوە.
.
جێی باسە ساڵی رابردوو سعودیە زیاتر لە 3 هەزار و 500 كورسی بەناو كورسی موجامەلەیان بەخشییە كەسایەتی سیاسی و لێپرسراو و ئەندام پەرلەمانەكانی عێراق، كە بەدەر بوو لە كورسییە هەمیشەییەكانی حاجیانی عێراق.
.
.