گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەعومەر گەرتانی ناسراوە’

بەرپرسێكی دیكەی باڵای داعش كە والیی بەغدا بوو كوژرا

2020.07.16 - 08:59
بەرپرسێكی دیكەی باڵای داعش كە والیی بەغدا بوو كوژرا

ناس کورد- 

دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، شەوی رابردوو لەئۆپراسیۆنێكی گرنكدا  بەرپرسێكی باڵای داعش كەوالی بەغدا بووە لەگەڵ جێگر و میدیاكارێكی ئەو ڕێکخراوەدا كوژراون.

 

دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد:" لەئۆپراسیۆنێكی تایبەت و گرنگدا عومەر عوبێد گەرتانی والی بەغدا و لەیس جەمالی میدیاكاری ئەو ڕێکخراوە و ئەبو ئەلبرای جێگیری كوژراون". 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە :" پێشتریش هێزە عێراقیەكان ئەحمەد عیسا ئەلزاوی ناسراو بەئەب وتەڵحەی والی بەغدایان كوشتووە و دواتر عومەر گەرتانی كراوەتە جێنشینی".

 

لەلایەكی ترەوە، لەڕاگەیەنراوێكدا، شانەى ڕاگەیاندنى جەنگی عێراق ڕایگەیاند:" فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 7 تیرۆریستیان لەشاخەكانی قەراج كوشتووە".

 

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە:" بەپێی زانیارییەكی ورد و بەفەرمانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان" فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهێرشێكی ئاسمانیی بۆ سەر چیاكانی قەراج، 7 تیرۆریستیان لەناو تونێلێكی بچوكدا كوشتووە".