گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى: بەم نزيكانە كاتى هەڵبژاردنى پێشوەخت ڕادەگەيەنین

2020.07.15 - 22:06
كازمى: بەم نزيكانە كاتى هەڵبژاردنى پێشوەخت ڕادەگەيەنین

ناس کورد- 

سەرۆكوەزيرانى عێراق رایگەیاند، بەم نزيكانە بە ئۆتۆماتيككردنى ئەلكترۆنى گومرگ و باج دەستپێدەكەن و كاتى هەڵبژاردنى پێشوەختيش ڕادەگەيەنن.

 

مستەفا كازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەكۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزيراندا كە لەپارێزگاى بەسرە ئەنجامدرا وتى: سورين لەسەر ئەوەى كە بەسرە ڕۆڵى پێشەنگى بۆ بگەڕێتەوە و پێويستە بەشێوەيەك مامەڵە لەگەڵ ئەو پارێزگايە بكرێت كە شايستەى ناسناوەكەى بێت كە كۆڵەكەيەكى سەرەكى دەوڵەتە.

 

باسى لەوەشكرد: پێويستە بەندەرەكانى بەسرە لەژێر دەسەڵاتى دەوڵەت و ياسا بێت، بە ئۆتۆماتيككردنى ئەلكترۆنى سەرجەم ڕێوشوێنەكانى گومرگ و باج جێبەجێ دەكەين، هەروەها دواى چەند ڕۆژێكى تريش ليستى شەهيدانى خۆپيشاندانەكان و هێزە ئەمنيەكان ڕادەگەيەنين و خێزانەكانيان سەرجەم شايستەكانيان وەردەگرن.

 

كازمى ئەوەشى ئاشكراكرد: بەم نزيكانە كاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردن ديارى دەكەين، پێويستە سەرجەم لايەنە تايبەتمەندەكان هاوكاربن لە تەواوكردنى ياساى هەڵبژاردنەكان و دانانى بنچينەيەكى زانستى بۆ هەڵبژاردنێكى پاك و دادپەروەرانە.

 

مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بەیانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) به‌سه‌ردانێك گه‌یشتە‌ پارێزگای به‌سڕه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌و پارێزگایه‌ ئەنجامدا.