ناس کورد-
ئەندامێکى ليژنەى ئاسايش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق ئاشكرايكرد، حكومەتى فيدراڵى و حكومەتى هەرێمى كوردستان لەسەر خاڵە سنوريەكان گەيشتونەتە رێكکەوتن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێكى رۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوە کرد" خاڵە سنوريەكان لەڕووى ئابوريەوە گرنگيەكى گەورەيان هەيە، بۆيە رێكخستنيان پێويستەيەكى هەنوکەییە ئەويش لەپێناو بەهێزكردنى ئابورى دەوڵەت لە چوارچێوەى دەستوردا و بۆ ئەوەى بكەونە ژێر ئيدارەى وەزارەتى دارايى و كاروبارى خاڵە سنوريەكان.
ئەوەشى ڕونكردەوە: شێوازى پێشوى مامەڵەكردن لە خاڵە سنوريەكان زيانى بە سەرچاوەى دارايى عێڕاق گەياندوە، ڕێكخستنەوەى ئەو خاڵانە و داهات لەسەر بنەماى گەڕانەوەى بۆ خەزێنەى دەوڵەت كارێكى باشە.
ئەندامەكەى ليژنەى ئاسايش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەشكرد: لە كۆبونەوەكانى پێشترى هەرێم و بەغدا باسى خاڵە سنوريەكانى هەرێم كراوە و ڕێكکەوتن لەگەڵ هەرێمى كوردستان كراوە بۆ دانانى نەخشەڕێگايەك بەپێى دەستور بۆ ئيدارەدانى ئەو خاڵە سنوريانە لە قۆناغى داهاتودا، كۆبونەوەكان باش بوون و لە كۆبونەوەكانى پێشوودا هەرێم سەرژمێريەكى تەواوەتى داوە بە بەغدا.
هێماى بۆ ئەوەشكردوە: حكومەتى هەرێم ئامادەيە لەگەڵ بەغدا بۆ ئيدارەدانى خاڵە سنوريەكان ڕێكبكەوێت، بۆچونى مستەفا كازمى سەرۆك حكومەتيش بەرەو گەيشتنە بە ڕێكکەوتن بۆ چارەسەركردنى كێشەكان، باس لە ئاليەتە دەستوريەكان كراوە و ئەنجامەكەى ئيجابى بوە و لەئێستادا بەرەو ڕێکكەوتنى كۆتايى دەچێت.
هەرێم كەمال ئاغا دەشڵێت: وەفدى كوردى سەردانى بەغدا دەكات بۆ تەواوكردنى گفتوگۆكان، پێويستە ئەو گفتوگۆيانە بەردەوامبن چونكە پێشكەوتنى بەرچاويان بەخۆيانەوە بينيوە و هەنگاوێكى گەورەيان بڕيوە.