گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى داواکارییەک ئاراستەى چاکبووانى کۆرۆنا دەکات ’لەبارەى پلازماوە’

2020.07.15 - 17:47
وەزارەتى تەندروستى داواکارییەک ئاراستەى چاکبووانى کۆرۆنا دەکات ’لەبارەى پلازماوە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لەو توشبووانەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرد کە چاکبوونەتەوە، پلازماى خوێن ببەخشن.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستیدا ئەوە رونکراوەتەوە، یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.

وەزارەتى تەندروستى لە رێگەى راگەیەندراوەکەیەوە داوا لە چاکبووانى کۆرۆنا دەکات ئەوانەی چاکبوونەتەوە و 28 ڕۆژیان تێپەڕکردوە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما.

 

جەختیشکراوەتەوە "ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن".