ناس کورد-
نوسینگەی ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکاری نوێ بۆ پاراستنی ئاسایشی خاڵە سنورییەکان و بەندەرەکانی پارێزگای بەسرە جێبەجێدەکرێن، بە مەبەستی بنبڕکردنی گەندەڵیش کارمەندانی ئەو فەرمانگانە ماوە بە ماوە ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (چوارشەممە 15ی تەموزی 2020) نوسینەگەی ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، "مستەفاکازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای بەسڕە فەرمانی کردووە ڕێکاری نوێ جێبەجێبکرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی خاڵە سنورییەکان و بەندەرەکانی پارێزگاکە".
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، "کازمی پاش بەسەرکردنەوەی بەندەری (ئوم قەسری باکور) لە پارێزگای بەسرە فەرمانیکردووە هێزی سەربازیی سەرپەرشتی ئاسایشی بەندەرەکە بگرێتە ئەستۆ و هەموو دەستدرێژێکیش بۆ سەری لەلایەن ئەو هێزانەوە بەتوندی بەرپەرچ بدرێتەوە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە"سەرۆکوەزیران فەرمانی کردووە تەگەرەکان بەرانبەر مامەڵەی ڕۆژانە لە بەندەرەکەدا لاببرێت و کارەکان ئاسانکاریان بۆ بکرێت و( ڕۆتین) نەمێنێت".
هەروەها ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، " کازمی جەختی لەوەکردەوەتەوە کە هەموو کارمەندانی بەندەرەکان لەژێر چاودێری وردی حکومەتدان و دەبێت ئەو کارمەندانەی کە لەبەندەرەکاندا کاردەکەن ماوە بەماوە ئاڵۆگۆڕیان پێ بکرێت ئەوەش بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی".
مستەفا کازمی، سهرۆكوهزیرانی عێراق، بەیانی ئهمڕۆ (چوارشهممه) بهسهردانێك گهیشتە پارێزگای بهسڕه، پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆش كۆبونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانی لهو پارێزگایه ئەنجامدا.