گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمەکەى پێچرایەوە بەرەو پزیشکى داد بەڵام هەناسەى بۆ گەڕایەوە

چیرۆکى تەلیعەى توشبووى کۆرۆنا؛ نیو کاتژمێر لەنێوان مردن و ژیاندا

2020.07.15 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى تەلیعەى توشبووى کۆرۆنا؛ نیو کاتژمێر لەنێوان مردن و ژیاندا

ناس کورد-

 

لەماوەى نیو کاتژمێردا تەلیعەى توشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکى سلێمانى مردنى ڕاگەیەنرا و هەناسەى بۆ گەڕایەوە، کاتێک تیمە پزیشکییەکان وەکو مردوویەک تۆماریانکرد و کەسوکارەکەشى سەرقاڵى ئامادەکاریی بوون بۆ بەخاکسپاردنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەلیعە فایەق هەفتەیەک لەمەوبەر پاش ئەوەى توشى ئازارى گەدەى دەبێت دەچێتە لاى پزیشکەکەى لەسلێمانى، ئەویش گومانى توشبوونى بەکۆرۆناى لێدەکات و پێی دەڵێت کە پشکنین بکات، ئەنجامى پشکنینەکەش دەریدەخات کە توشى کۆرۆنا بووە.

 

دواى دەرچوونى ئەنجامى پشکنینەکە، تەلیعە دەبرێتە نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا لە سلێمانى و دوێنێ عەسر پزیشکەکان کەسوکاریان ئاگادارکردووەتەوە لەوەى گیانى لەدەستداوە.

 

"پزیشکەکان وەفاتنامەشیان بۆ تەلیعە دەرکردبوو، پێچابوویانەوە تا بەرەو پزیشکى داد رەوانە بکرێت، پێش ئەوەى بنێژرێت" یەکێک لە کەسە نزیکەکانى تەلیعە ئەوەى بۆ ناس کورد ئاشکراکرد.

 

بەوتەى کەسە نزیکەکانى، تەلیعە کە تەمەنى لەشەستەکانى تەمەنیدایە و دانیشتووى گوندى خاک و خۆڵى سەر بە هەڵەبجەیە پێشتر هیچ نەخۆشییەکى درێژخایەنى لەگەڵدا نەبووە، تەنها ئازارى گەدەى هەبووە دواتر دەرکەوتووە کە تووشى کۆرۆنا بووە.

 

دواى ئاگادارکردنەوەیان، کەسوکارەکەى تەلیعە بەرپرسانى شارەوانى هەڵەبجە ئاگاداردەکەنەوە کە گۆڕى بۆ هەڵبکەنن تا تیمەکانى تایبەت بە ناشتنى مردووانى کۆرۆنا لە گۆڕستانى تایبەت بینێژن.

 

کەسە نزیکەکەى تەلیعە وتى "وتیان تەرمەکە دەبرێتە ساردخانەو دواتر رەوانەى ساردخانەى هەڵەبجە دەکرێت و لەوێوە رەوانەى گۆڕستان دەکرێت بۆ بەخاکسپاردنى".

 

لەکتێکدا کە کەسوکارەکە سەرقاڵى ئامادەکاریی بوون بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکە و ئامادەکردنى گۆڕ بۆ بەخاکسپاردنى، پزیشکەکان تێبینى ئەوە دەکەن کە هێشتا هەناسە دەدات، بۆیە یەکسەر کەسوکارەکەى ئاگادار دەکەنەوە.

 

"دواى نیو کاتژمێر لە پێدانى هەواڵى مردنى تەلەفۆنمان بۆ کرا کە هێشتا هەناسە دەدات، بۆیە دوبارە خراوەتەوە ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد"، کەسە نزیکەکەى تەلیعە وایوت.

 

وتیشى "ئێستا تەلیعە لەژیاندا ماوە، بەڵام دۆخى باش نییە و هەر لەژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردایە".