گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەك و خاڵە سنورییەكان لەدەستی دەوڵەتدان

كازمی دوو مەرج بۆ مانەوەی كۆمپانیاكانی پەیوەندى دادەنێت

2020.07.15 - 14:27
كازمی دوو مەرج بۆ مانەوەی كۆمپانیاكانی پەیوەندى دادەنێت

ناس کورد-

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەشاری بەسرەوە ڕایگەیاند، چەك لەدەستی دەوڵەتدا دەبێت و سەرجەم خاڵە سنورییەكانیش دەخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی یاسا، دوو مەرجیش بۆ مانەوەی كۆمپانیاكانی پەیوەندى دادەنێت.

 

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری بەسرە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، چەك بەدەستی دەوڵەتەوەیە و خاڵە سنورییەكانیش لەژێر دەسەڵاتی یاسادان نەك لەژێر دەستی گەندەڵكاراندا و حكومەتیش چارەسەری قەیرانەكان دەكات و ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنێكی پاكدەكات.

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختیشی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، پڕۆژە ڕاگیراوەكانی ئاویش لەزوبێر و بیدعە و بەسرەش دەبوژێنرێنەوە و چاكدەكرێنەوە و بەسرەش لەدڵیاندایە و كار بۆ قەرەبووكردنەوەی دەكەن بەرامبەر ئەو قوربانیانەی كە بۆ وڵات بەخشیوویانە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن پابەند كراون بەو ئەركانەی كە دەبێت ڕایپەڕێنن لەبەرامبەر كاركردنیان و جێبەجێكردنی خزمەتگوزاری 4G  و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەلیكترۆنی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی.

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو هێزانەی كە ئەركی پاراستنی خاڵە سنورییە سەربازییەكانیان پێسپێردراوە ناوە ناوە دەگۆڕدرێن و ئەنجومەنی وەزیرانیش لەكۆبونەوەكەی شاری بەسرەدا دەنگی لەسەر ئەوەدا كە رێگە بەهیچ لایەنێكی حزبی و عەشایەری نەدا كە چەك هەڵبگرن.