گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ دەمامک ژنە وەزیرێکى فەڕەنسى روبەڕووی دۆخێکى نەخوازراو کردەوە

2020.07.15 - 12:27
ڤیدیۆ؛ دەمامک ژنە وەزیرێکى فەڕەنسى روبەڕووی دۆخێکى نەخوازراو کردەوە

ناس کورد-

وەزیرى پیشەسازى حکومەتى فەڕەنسا خۆى لە دۆخێکى ئیحراجیدا بینییەوە، لەکاتى گەیشتنى بۆ گۆڕەپانى کۆنکورد لە پاریس، کاتێک بەستنى دەمامکى لەبیر کرد لەکاتى دابەزینى لە ئۆتۆمبیلەکە.

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە ئەنیس بانییە رانشر وەزیرى پیشەسازى فەڕەنسا هەست بە ئیحراجییەکى زۆر دەکات کاتێک بۆیدەردەکەوێت دەمامکى نەبەستووە.

 

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت وەزیر لەئۆتۆمبیلەکەى دادەبەزێت، پێش 20 خولەک لە دەستپێکردنى ئاهەنگى یادى شۆڕشى فەڕەنسى لە مەیدانى کۆنکورد، بۆیە بەخێرایی رادەکات تا بچێتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە لەکاتێکدا دەمامکى نەبەستووە، بەڵام فریا ناکەوێت چونکە شۆفێرەکە بەخێرایی شوێنەکە جێدەهێڵێت.

 

لەو کاتەدا یەکێک لە فەرمانبەرەکانى ئەو شوێنە فریاى وەزیر دەرکەوێت و دەمامکى پێدەدات، ئەوەش رزگاریدەکات لەو دۆخە ئیحراجییە، بەتایبەت کە پێش چەند کاتژمێرێک بووە لە وتەکەى ئیمانویڵ ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا کە تێیدا بەستنى دەمامکى لە شوێنە گشتییەکان کردە زۆرەملێ.