گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر گەشەی دانیشتوان بۆ ساڵی 2100 ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

2020.07.15 - 09:42
توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر گەشەی دانیشتوان بۆ ساڵی 2100 ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

ناس کورد-

بەپێى توێژینەوەیەکى دامەزراوەیەکى زانستى ئەمریکا کە لە گۆڤارى "زی لانست" بڵاو کراوەتەوە، پێشبینى کراوە دانیشتوانى زەوى بۆ ساڵى 2100 بۆ هەشت ملیار و 800 ملیۆن کەمبکات، ئەوەش کەمترە لە پێشبینیەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

توێژینەوەکە کە لەلایەن توێژەرانى IHMI (پەیمانگاى پێوەرە تەندروستییەکانى هەڵسەنگاندن)ەوە ئامادە کراوە کە بارەگاکەى لە ئەمریکایە، ئاماژەى بەوەشکردووە، ژمارەى دانیشتوانى سەرزەوى لەساڵى 2064 ژمارەى دەگاتە نۆ ملیار و 700 ملیۆن دانیشتوان دواتر ئاڕاستە لار دەبێتەوە و لەساڵى 2100 ژمارەکە دادەبەزێت بۆ هەشت ملیار و 800 ملیۆن کەس.

 

ئەو پاشەکشەیە لە گەشەى ژمارەی  دانیشتوان وەرچەرخان لە هەرەمى تەمەنى خەڵکیشدا دروست دەکات و ئەوەش شوێنکەوتەی قوڵ و نەرێنی بۆسەر ئابورى و سیستمى کۆمەڵایەتى دروست دەکات.

 

ئەو ژمارەیەش لەگەڵ پێشبینیەکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا یەکناگرێتەوە کە لەدوا ڕاپۆرتیدا لەسەر ئەو پرسە خستبوویە ڕوو، ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشبینى بەرزبونەوەى ژمارەى ئێستای دانیشتوانی زەوی بۆ نۆ ملیار و 700 ملیۆن کەسی کرد کە لەئێستادا حەوت ملیار و 7٠٠ ملیۆنە، بۆ ساڵى 2100یش پێشبینى کردوە ژمارەکە بگاتە 10 ملیار و 900 ملیۆن.

 

کریستۆڤەر مۆراى، بەڕێوەبەرى پەیمانگاکە کە سەرپەرشتیارى توێژینەوەکە بووە دەڵێت، ئەو هەواڵێکی خۆشە بۆ ژینگە، واتە فشارێکی کەمتر دەبێت بۆسەر سیستمى خۆراکى و دەرپەڕینى کەمتر لە گازى دوانەئۆکسیدى کاربۆن، بەڵام وەرگەڕانی هەرەمى تەمەنى دانیشتوان شوێنکەوتەى قوڵ و نەرێنی لەسەر ئابورى و سیستمى کۆمەڵایەتیەوە و کۆمەڵگاکاندا دەبێت.

 

لەو بارەیەوە مۆراى دەشڵێت، ئەو ژمارانە لەسەر بەرد هەڵنەکۆڵراون بەڵکو پێشبینین و دەکرێت بە گۆڕانکارى لە سیاسەتى وڵاتاندا بگۆڕێن.