گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی سەرەتایی ڤاکسینەکە دەرچوو

ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ’’مۆدێرنا’’ گەیشتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر کە هێشتا کەس پێی نەگەیشتووە

2020.07.15 - 08:52
ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ’’مۆدێرنا’’ گەیشتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر کە هێشتا کەس پێی نەگەیشتووە

ناس کورد-

توێژەرانى ئەمریکا ڕایانگەیاند، ڤاکسینى ئەزمونى بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیاى مۆدێرناوە بەرهەمهێنراوە دەرکەوتووە سەلامەتە و کاریگەرى هەبووە لەسەر جەستەى سەرجەم ئەو خۆبەخشانەى کە ژمارەیان 45 کەسە و ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە.

 

خۆبەخشەکان هەستیان بە هیچ کاریگەرییەکى لاوەکى مەترسیدار نەکردووە، بەڵام زیاتر لە نیوەیان هەستیان بە کاریگەرى سوک یان مامناوەند کردووە وەکو ماندوێتى و سەرئێشە و ئازارى ماسولکە.

 

توێژەران دەڵێن، کاریگەرى لەو شێوەیە چاوەڕوانکراوە دواى پێدانى پێکوتەى دووەم لەگەڵ ئەو کەسانەى کە بەرزترین بڕیان پێدراوە.

 

مۆدیرنا یەکەم دامەزراوە بووە کە دەستیکرد بە تاقیکردنەوەى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ لە 16 ى ئازاردا دواى نزیکەى 66 رۆژ لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

شارەزایان دەڵێن، پێویستیان بە ڤاکسینەکە بۆ کۆتایی هاتنى پەتاکە کە بووەتە هۆى نەخۆشکەوتنى ملیۆنان کەس و گیان لەدەستدانى نزیکەى  575 کەس لەسەرتاسەرى جیهان.

 

حکومەتى فیدراڵى ئەمریکا پشتیوانى لە ڤاکسینەکە دەکات بەبڕى نزیکەى نیو ملیار دۆلار و دیاریکردووە وەک یەکێک لە لەپێشینەترین ڤاکسینەکان کە چووەتە قۆناغى تاقیکردنەوەوە لەسەر مرۆڤ.

 

لەئەگەرى سەرکەوتنیدا دەبێتە خاڵێکى گرنگى گۆڕانکارى بۆ کۆمپانیاى مۆدیرنا، کە بارەگاى سەرەکى لەشارى كمبريدجە لە ویلایەتى ماساتشوچس.