ناس کورد-
ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای بەسرە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیش ڕاسپێردرا کۆنتڕۆڵی تەواوی دەروازەى سنوری شەلامجە لەگەڵ ئێران و دەروازەى سەفوان لەگەڵ کوەیت بگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەشڵێت، "فەرماندەیی هێزی دەریایی ڕاسپێردراوە کۆنتڕۆڵی تەواوی دەروازە ئاوییەکانی ئوم قەسری باکور و ناوەڕاست و باشور بکات."
دەشڵێت، "بە فەرمانی فەرماندەى هێزە چەکدارەکانی عێراق هێزی زیاتر ڕەوانە کراوە و دەسەڵاتی تەواوی پێ دراوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەر پێشێلکارییەکی نایاسایی یاخود ڕوبەڕوبوونەوەى ئەوانەى دژی سەپاندنی شکۆی دەوڵەتن."
ئاماژەى بەوەشکردووە، پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم دەروازە سنورییەکانی وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە.
هاوکات بەیانی زوو، کازمی و شاندێکی حکومی گەیشتە بەسرە و کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی لەوێ گرێ دا و ڕایگەیاند، "دەستمان کرد بە ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خەڵکی خۆمان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان."
وتیشی، "وەک یەک تیم کار دەکەین و ئەوەش هاوکارمان دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئاڵنگارییە جیاوازەکان کە وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت."