گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تورکیا چوار ئەوەندەى مزگەوتەکانی ئەوروپا شوێنی خواپەرستنی ناموسڵمانەکانی لێیە’’

ئەردۆغان لەبارەى گۆڕینی ئایا سۆفیا بە مزگەوت: بڕیارێکی هەڵەمان ڕاستکردەوە

2020.07.14 - 23:01
ئەردۆغان لەبارەى گۆڕینی ئایا سۆفیا بە مزگەوت: بڕیارێکی هەڵەمان ڕاستکردەوە

ناس کورد-

ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆككۆمارى توركيا بەرگری لە گۆڕینی ئایا سۆفیا بە مزگەوت دەکات و دەڵێت، هەر لە یەکەمجاردا کردنی ئایا سۆفیا بە مۆزەخانە بڕیارێکی هەڵە بوو، "ئێستا ئێمە جارێكى تر دەيكەينەوە بە مزگەوت."

 

ئەردۆغان لە كۆبوونەوەيەكى حكوميدا لە ئەنقەرەى پايتەختى وڵاتەكەى وتى: تايبەتمەندى ئاسەواريى ڕۆشنبيرى جيهانى "ئايا سۆفيا" لە ئیستانبوڵ دەپارێزن، بە هەمان رێگە كە باو و باپيرانیان ئەنجاميان داوە، ئەويش لەگەڵ كردنەوەى بە مزگەوت.

 

سەبارەت بەو ڕەخنانەى كە لە جيهاندا لێى دەگيرێت بەهۆى بڕيارى دوبارەكردنەوە ئایا سۆفیا بە مزگەوت وتى: شوێنى خواپەرستنى نا موسوڵمانەكان لە توركيا چوار بۆ پێنج هێندەى ژمارەى مزگەوتەكانى ئەوروپا زياترە.

 

سەرۆككۆمارى توركيا ئەوەشى ڕونکردووەتەوە کە بۆ "هەر 460 كەسێكى ناموسڵمان لە توركيا شوێنێكى خواپەرستن هەيە، لەكاتێكدا بۆ هەر 2000 موسوڵمانێك لە ئەوروپا يەك مزگەوت هەيە."

 

هەينى ڕابردوو دادگاى توركيا بڕيارێكى سەردەمى مستەفا كەمال ئەتاتوركى بۆ كردنى ئايا سۆفيا لە مزگەوتەوە بۆ مۆزەخانە هەڵوەشاندەوە و ڕێگەى دا جارێكى تر ئەو تەلارە مێژوييە بكرێتەوە بە مزگەوت، ئەوەش ڕەخنە و ناڕەزايى مەسيحيەكانى جيهانى لێكەوتەوە.