ناس کورد-
ئەمڕۆ سێشەممە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 25 کیلۆ و 400 گرام زێڕدا گیراوە کە "تۆمەتبارەکان دەیانویست بەنایاسایی بیهێننە هەرێمی کوردستان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیروان حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران لەکاتی پشکنینی بارهەڵگرێک توانییان لەناو چەکمەجەی بارهەڵگرەکە دەست بەسەر 21 پارچە زێڕدا بگرن".
ئاماژەى بەوەشکرد، شۆفێری بارهەڵگرەکە عێراقییە و ویستوویەتی بە شێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکات.
باسی لەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و شوفێرەکەش ڕەوانەی بەشی یاسای گومرگ کرا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسای و گومرگی.