گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژەى چاکبوونەوەى توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بە شێوەیەکی دڵخۆشکەر زیادی کردووە

2020.07.14 - 21:10
ڕێژەى چاکبوونەوەى توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بە شێوەیەکی دڵخۆشکەر زیادی کردووە

ناس کورد-

وەزيرى تەندروستیی عێراق دەڵێت، بەرزترين ڕێژەى چاكبوونەوەى توشبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە كە 67%ە.

 

حەسەن تەميمى بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەی وتووە، ئەمڕۆ عێراق بەرزترين رێژەى چاكبونەوەى توشبووانى ڤايرۆىس كۆرۆناى تۆمار كردوە كە 67%ى هەموو توشبووانە، پێويستە هاوڵاتيان پابەند بن و هاوكارى لايەنە حكوميەكان بكەن لەڕووى خۆپاراستن و سنوردانان بۆ بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆنا.

 

وەزيرى تەندروستى عێراق دەشڵێت: لە چەند ڕۆژى داهاتوو چەندين پرۆژەى تەندروستى لە پارێزگاكانى نەجەف، زيقار، ميسان و بەسرە دەكرێنەوە، ئەو پڕۆژانە زيادكردنێكى جۆرييە بۆ خزمەتگوزاريە پزيشكيەكان لە عێراق.

 

باسى لەوەشكردوە: هەروەها لە بەغداى پايتەخت چەندين نەخۆشخانەى تر دەكرێنەوە ئەوەش لە چوارچێوەى ڕێنمايەكانى حكومەت و سەرۆكوەزيران بۆ هەستانەوەى كەرتى تەندروستى.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، سێ هەزار و 784 توشبووى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا و 95 گيانلەدەستدانى نوێ لە عێڕاق تۆمار كران، هاوکات دوو هەزار و 22 توشبووش چاكبونەوە، بەوەش ژمارەى توشبوان لە سەرەتاى بڵاوبونەوەى پەتاكەوە گەيشتوەتە 81 هەزار و 757 كەس، لەو ژمارەيەش سێ هەزار و 345 کەس گيانيانلەدەستداوە و 50 هەزار و 782 توشبووش چاكبونەتەوە.