گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی پلەى ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری بەرزکردەوە

2020.07.14 - 20:18
کازمی پلەى ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری بەرزکردەوە

ناس کورد-

مستەفا کازمی، فەرماندەى هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا بە بەرزکردنەوەى پلەى ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری، ئەوانەى کە شایستەى پلەبەرزکردنەوەن لە خشتەى 14ی تەموز لە ساڵی 2020.

 

هاوشێوەی ئەو بڕیارە، دوێنێ کازمی فەرمانی دا بە بەرزکردنەوەى پلەى ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و دژە تیرۆر و هێزی دەروازە سنورییەکان.

 

هەروەها فەرمانی دا بە بەرزکردنەوەى پلەى فەریق روکن ئەمیر یارەالله و فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی بۆ پلەى فەریق ئەوەل روکن.

 

هەروەها لە فەرمانەکەدا هاتووەکە یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان پلەى بەرزکراوەتەوە بۆ لیوا.