ناس کورد-
دیسان چیرۆکی کوشتنی باوکێک لەلایەن سێ کچەکەیەوە بەهۆی مامەڵەی خراپ و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەریان هاتەوە بەر باس دوای ئەوەى داواکاری گشتی تاوانەکەی بە تاوانی پلان بۆ داڕێژراو لە قەڵەم دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ساڵی 2018، میخائیل خاشاتوریان لەلایەن سێ کچە هەرزەکارەکەیەوە بە ناوەکانی (کریستینا، ئەنجلینا و ماریا) لە کاتی نوستندا بە چەقۆ و چەکوش دەیکوژن، میخائیل 30 برینی قوڵ لە جەستەیدا بووە.
لێکۆڵینەوەکان لە مانگی تموزی ئەوساڵدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "هۆکاری کوشتنی باوکیان لەلایەن ئەوسێ کچەوە دەگەرێتەوە بۆ خراپ مامەڵکردن و دەسترێژی سێکسی بۆ سەریان، سێ کچەکەش پێشوەختە پلانیان بۆ کوشتنی باوکیان داناوە، یەکێکان چەقۆکەی لێداوە ئەوەی ترشیان چەکوشی پێی بووە و کچی سێهەمێش بە گازی هاڕاوی بیبەری تون هێرشی کردوەتە سەری".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "چەندین جار دایکی کچەکان لای پۆلیس سکاڵای دژی خاشاتوریان تۆمارکردووە بە تۆمەتی لێدانی و ئەشکنجەدانیان، و دەیان جاریش دراوسێکان لە ڕەفتارە خراپەکانی خاشاتوریان پۆلیسیان ئاگادارکردوەتەوە".
لەئێستادا داواکاری گشتیی ڕوسیا تاوانەکەی بە تاوانی ئەنقەسەت و داڕێژراو لە قەڵەم داوە، سەربارەی ئەوەی فیکتۆر گرین، داواکاری گشتیی داوایکردووە لێکۆڵێنەوەکان جارێکی دیکە دووبارەبکرێنەوە.
تیمی پاڕێزەرانی بەرگری لە سێ کچە هەرزەکارەکە بە میدیاکانی ڕوسیایان ڕاگەیاندوو: "لە ئێستادا ململانێ لەنێوان داواکاری گشتی و تیمی لێکۆڵینەوەی دۆسێیەکەدا دروست بووە، لێکۆڵەرەوەکان پابەندی بڕیارەکەی داواکاری گشتی نەبوون بۆ دووبارەکردنەوەی لێکۆڵێنەوەکان".
ماری دافتیان، پارێزەر لە تیمی بەرگری سێ کچە هەرزەکارەکە لەوباریەوە دەڵێت: " ململانێی نێوان داواکاری گشتی و تیمی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەشە سیاسییەی کە لەسەرەتای مانگی تەموزەوە لە ڕوسیا دروست بووە بەهۆی هەموارکردنی دەستور لەلایەن فلادیمێر پوتین".
هاوکات چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان لەو وڵاتە پێیانوایە "دادگای ڕوسیا تەنها تیشکی خستوەتە سەر جۆری تاوانەکە و لە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەی نەکۆڵیوەتەوە کە هۆکارەکەی توندوتیژی خێزانییە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئافرەتان و کچانی ڕوسیا کاتێک دوچاری توندوتیژی خێزانی دەبنەوە هیچ لایەنێک داکۆکی و پشتگیریان لێناکات".