گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەکەى: بەشیر حەداد چاکبووەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە

2020.07.14 - 19:41
نوسینگەکەى: بەشیر حەداد چاکبووەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە

ناس کورد-

نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناوبراو لە نەخۆشییەکەى چاکبووەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام ئاماژەى بە جۆری نەخۆشییەکە نەکردووە کە ئایا کۆرۆنایە یاخود نەخۆشییەکی تر.  

 

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە بەشیر حەداد توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە، بەڵام ئەو کات نوسینگەکەى ڕەتی کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە، بەڵام ماوەى بڵاوبوونەوەى ئەو زانیارییە و چاکبوونەوەى ناوبراو دەکاتە نزیکەى 15 ڕۆژ.

 

نوسینگەکەى بەشیر حەداد سوپاسی هەموو ئەو بەرپرسانەی کردووە کە لە هەواڵیان پرسیوە و دەڵێت، "دۆخی تەندروستی جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمان جێگیرە و دۆخی نالەباری تێپەڕاندووە و دەرمانەکانی سودیان هەبووە."