گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

18 ملیار دۆلاریان بۆ خەرج کراوە

ڕەفحاوییەکانی عێراق کێن وا دوو موچەیی بە مافی خۆیان دەزانن

2020.07.14 - 18:07
ڕەفحاوییەکانی عێراق کێن وا دوو موچەیی بە مافی خۆیان دەزانن

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

بە بەمەستی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی، حکومەتی عێراق لە کۆتایی مانگی ئەیاری ڕابردوودا بڕیاری دا موچەی فەرمانبەرە پلە باڵاکانی حکومەت کەمبکاتەوە و دیاردەی دوو موچە و سێ موچەش بنبڕکات، بڕیارەکەش موچەی دانیشتوانی کەمپی ڕەفحای گرتەوە .

 

دانیشتوانی کەمپی ڕەفحا کێین؟

پاش دامرکانەوەی ڕاپەرێنەکەی ساڵی 1991 لە باشوری عێراق، ژمارەیەک کەس لە ترسی توڵەی ڕژێمی سەدام هەڵاتن بۆ سعودیە و لە کەمپی ڕەفحا مانەوە، داتاکانی حکومەتی عێراقی ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو عێراقییانەی کە لە ساڵانی 1991 تاوەکو 2003 لە کەمپەکە بوون بە سێ هەزار 500 کەس مەزەندە دەکات کە بەشێکی زۆریشان لە دوایدا لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕەوانەی وڵاتانی ئوستوڕاڵیا، ئەمریکا، کەندا و وڵاتانی ئەوروپا کراون.

me_ga.php?id=577

 

بۆچی موچەى ڕەفحاوییەکان بووە باس و خواس لە عێراق؟

 دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 و لە ساڵی 2007دا، پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی یاسای زیندانیانی سیاسی موچەی بۆ سەرجەم دانیشتوانی کەمپی ڕەفحا بڕییەوە  وەک موچەی خانەنشینیان، بە جۆرێک موچەی خانەنشینییەکەیان بە دەیان جار لە موچەی فەرمانبەرێکی ئاسایی حکومەت زۆرترە کە ئەوەش وایکرد جیاوازێکی چینایەتی و دەرونی لە ناخی عێراقییەکاندا دروستبکات.

 

لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە موچەی ڕەفحا وەردەگرن لەعێراقدا زیاترن لە 40 هەزار کەس کە زۆربەیان لە دوو موچە وەردەگرن، بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی عێراقی لە ماوەى ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە 18 ملیار دۆلار وەک موچە بۆ ڕەفحاوییەکان خەرج کراوە.

me_ga.php?id=579

 

خۆپیشاندانی ڕەفحاوییەکان بۆچیە؟

لە 30ى ئایاری 2020، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی چاکسازی دارایی کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر کۆمەڵێک ڕێکاری دارایی درا، لەوانە کەمکردنەوە موچەی پلە باڵاکان لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، هەروەها پێداگری کرد کە دەبێت پرەنسیپی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە پرسی کەمکردنەوەی موچەدا بە شێوەیەکی ڕوون جێبەجێبکرێت، بە جۆرێک نابێت لەمەودوا بابەتی دوو موچە و سێ موچە بمێنێت و دەبێت بنبڕبکرێت کە موچەی ڕەفحا بەشێک دەبێت لە چاکسازییەکانی حکومەت.

 

جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی حکومەت و دەستبردن بۆ موچەی ڕەفحاوییەکان  ناڕەزایەتی ئەو چینەى لێکەوتەوە و دەستیانکرد بە خۆپیشاندان، ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە سودمەندانی موچەی کەمپی ڕەفحا بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بەڵام ڕێگریان لێکراو گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، لە ئاکامی بڵاوپێکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و بیستی دیکەش برینداربوون.

me_ga.php?id=580