گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’لەدوای کوژرانی سولەیمانی ئێران لە شڵەژاندایە’’

فەرماندەیەکی ئەمریکی: لەگەڵ کازمی لەبارەى حەشد هاوڕاین.. و سیستمی بەرگریمان لە ناوچەى سەوزی بەغدا هەیە

2020.07.14 - 17:37
فەرماندەیەکی ئەمریکی: لەگەڵ کازمی لەبارەى حەشد هاوڕاین.. و سیستمی بەرگریمان لە ناوچەى سەوزی بەغدا هەیە

ناس کورد-

ژەنەڕاڵ كينيس ماكێنزى جۆنيۆر، فەرماندەی گشتیی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمريكى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەڵێت، دەسەڵاتدارانى عێراق پێشوازى لە بوونى ئەمريكى دەكەن، سەرۆكوەزيرانى عێراق سەرجەم بابەتەكان بەشێوەيەكى دروست ئەنجام دەدات، ئەمريكا هاوڕايە لەگەڵ ڕێکارەکانی حكومەتى عێراقى سەبارەت بە حەشدى شەعبى.

 

ماكێنزى لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا لە رێگەى تەلەفۆنەوە وتى، "حكومەتى عێراقى پابەندە بە پاراستنى هێزەكانى ئەمريكا"، هەروەها ستايشى دانوستانە ستراتيژيەكانى نێوان وڵاتەكەى و حكومەتى عێراقيشى كرد.

 

هەرچى سەبارەت بە داواكاريەكانە بۆ دەرچونى هێزەكانى وڵاتەكەى بەشێوەيەكى تايبەتى و هێزە بيانيەكان بە شێوەيەكى گشتى لە عێراق وتى: گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتى عێراقيدا لەو بارەيەوە هەيە.

 

ئەو ژەنەڕاڵە ئەمريكيە ئاماژەى بەوەشداوە: لە ناوچەى سەوز لە شارى بەغدا سيستمى بەرگریی نوێمان هەيە ئەگەر پێويست بكات.

 

ئاماژەى بەوەشکرد کە هەر جوڵەيەكى سەربازى لەلايەن ئێرانەوە باجەكەى قورس دەبێت و جەخت دەكاتەوە كە دەسەڵاتدارانى عێراقى پێشوازى لە بوونى هێزەكانى ئەمريكا دەكەن.

 

ماكێنزى وتىشی: هەر جوڵەيەكى سەربازیی لەلايەن كۆمارى ئيسلامى ئێرانەوە لە ناوچەكەدا باجى قورسى بەدواوە دەبێت، ژمارەى هێزەكانى ئەمريكاش لە ناوچەكە پەيوەستە بە هەڵبەز و دابەزی بەرەوپێشچوونەکان لەسەر ئاستى هەرێمايەتى.

 

ڕاشیگەیاند، تاران لە بارودۆخێكى زۆر هەستياردايە لە ناوچەكەدا، بەتايبەتى دواى كوشتنى قاسم سولەيمانى سەركردەى فەيلەقى قودسى ئێرانى لە سەرەتاى ئەمساڵدا.

 

ڕونیشیکردەوە کە  لەبارەى شەڕى داعش،  ماکێنزی وتی، "ئامانجى سەرەكيمان لەسەر زەوى بەزاندنى ڕێكخراوى داعش و دروستکردنی فشارێکی گەورەیە بۆسەر ئەو ڕێکخراوە، داعش زياتر ئایدۆلۆژییە بۆيە ناتوانين بە تەواوەتى لەناوى بەرين، دەيانەوێت هێرش بكەنە سەر دەوڵەتانى ناوچەكە و ئەوروپا و ئەمريكاش، هێزەكانمان بەردەوام فشار دەخەنە سەر ئەو ڕێكخراوە تا نەتوانێت هێرشى زياتر ئەنجام بدات."