گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەبارەى هەناردەى ساڵانەى ئێران دەگاتە 12 ملیار دۆلار

ئێران و عێراق رێککەوتنى نوێ دەکەن بۆ جموجۆڵى بازرگانى لەرێگەى دەروازەکانى باشورەوە

2020.07.14 - 11:16
ئێران و عێراق رێککەوتنى نوێ دەکەن بۆ جموجۆڵى بازرگانى لەرێگەى دەروازەکانى باشورەوە

ناس کورد-

سەرۆکى ژورى بازرگانى ئێران ڕێککەوتنێکى نوێی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند، لەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەخاڵە سنورییەکانى باشورەوە و ئاماژەى بەوەکرد، قەبارەى هەناردەى ساڵانە بۆ عێراق دەگاتە 12 ملیار دۆلار.

 

یەحیا ئیسحاق، سەرۆکى ژورى بازرگانى ئێران بە میدیاکانى ئێرانى ڕاگەیاندووە، بارودۆخى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان ئێران و عێراق لەم رۆژانەى دوایدا رووى لە باشبوون کردووە، لەخاڵە سنورییەکانى ئێران و هەرێم کێشەیەکى ئەوتۆ نییە و هەفتانە دوو بۆ سێ رۆژ ئاڵوگۆڕى بازرگانیان تێدا دەکرێت.

 

وتیشى "کێشە تەندروستییەکان کە بەهۆى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە سەریانهەڵداوە بوونەتە هۆى دروستبوونى کێشە لە دەروازەکانى باشور، بەپێى رێککەوتنە نوێیەکان کە بەم دواییانە پێی گەیشتووین، بڕیارە هەفتانە دوو بۆ سێ رۆژ بکرێنەوە".

 

سەرۆکى ژورى بازرگانى  ئێرانى - عێراقى باسى لەوەشکردووە، دواى سەردانەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ سنورەکان، رێنمایی نوێ دەردەکرێن  بۆ رێکخستنى سنور و هیوایان هەیە کە دۆخەکە رۆژ لەدواى رۆژ بەرەو باشى بڕوات.

 

دەشڵێت، ئێستا کێشەیەکى بچوک هەیە لەبارەى گواستنەوە و ڤیزەوە، بەڵام کێشەکان گەورە نین و رۆژانە 2500 بۆ 3000 بارهەڵگر سنورەکان تێدەپەڕێنن.

 

بەوتەى سەرۆکى ژورى بازرگانى  ئێرانى-عێراقى، قەرارەى هەناردەى کاڵا بۆ عێراق ساڵى ڕابردوو 12 ملیار دۆلار بووە، کە نۆ ملیار دۆلارى گەڕێنراوەتەوە و سێ ملیارەکەى دیکەش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە لەرێگەى رێککەوتنەکانەوە.