گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیسان توشی ڤایرۆسەکە دەبنەوە؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانە بێئومێد دەکات کە نەخۆشی کۆرۆنایان پەڕاندووە

2020.07.13 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانە بێئومێد دەکات کە نەخۆشی کۆرۆنایان پەڕاندووە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپەڕێنن ئاست و توانای بەرگریی لەشیان دژبە ڤایرۆسەکە تەنها مانگێک دەخایەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژنەوەیەکی زانستی نوێ لەلایەن کۆلێژی "کینگەرکۆلێج"ی پزیشکی  بەریتانی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، "ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک دەبنەوە دوای چەند مانگێک بەرگریی لەشیان دژ بە ڤایرۆسەکە بەرەوە کەمبوونەوە دروات بەجۆرێک لە کۆتایدا هەرنامێنێت".

 

تیمەکە توێژنەوەی لەسەر 90 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە پاش چاکبوونەوەیان لە نەخۆشییەکە دەرکەوتووە  تەنها لە 60%یان دژە تەنەی ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا بەشێوەیەکی کارا ماوەتەوە.

 

ئەوەشی دەرخستووە کە پاش تێپەڕبوونی سێ مانگ لە چاکبوونەوەیان ئەو کەسانەی کە بەشداری توێژینەوەکە بوون تەنها لە 7.16%یان جەستەیان توانیویەتی پارێزگاری لە دژە تەنی ڤایرۆسەکە بکات.

لۆرنس یۆنگ، مامۆستا لە زانکۆی وروێک لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئەو ئەنجامانەی کە توێژنەوەکە پێی گەیشتووە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی  میکانزمە درێژخایەنەکانی وەڵامدانەوەی دژە تەنەکانی ڤایرۆسی سارس و کۆڤید 19 دیاری بکەین".

 

دەشڵێت: "توێژینەوەکە یارمەتیمان دەدات لە چۆنێتی دروستکردنی  ڤاکسینێکی کارا دژ بە ڤایرۆسەکە".

 

هاوکات جەیمس گیڵ، مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی وروێک ئاماژەی بەوەکردووە: "توێژینەوەکە هانمان دەدات بە شێویەکی باشتر ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێبکەین بە تایبەتی لەکاتی پشووەکاندا".

 

گێڵ دەشڵێت، "بەپێی توێژینەوەکە بەرگریی لەشی مرۆڤ دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی کورت دەخایەنێت، بۆیە دەبێت ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشییەکە چاک دەبنەوە ئاگاداری خۆیان بن و نەچنە شوێنە جەنجاڵەکان و بەتەواوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە جێبەجێبکەن".