گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە هەموو ئەگەرەکاندا پارەکەی بەغداد بەشی مووچە دەکات

د.غالب محەمەد: حکومەتی هەرێم پاشەکەوت لانەبات سکاڵای لەسەر تۆماردەکەم

2019.03.03 - 21:22
د.غالب محەمەد: حکومەتی هەرێم پاشەکەوت لانەبات سکاڵای لەسەر تۆماردەکەم

 

ناس کورد-

بودجەی عیراق لە 15ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، نوێنەرانی کوردیش لە بەغداد، چاوەڕوانی ئەو بەروارەن بۆ ئەوەی بۆیان ڕوون بێتەوە بەغداد پابەندی خاڵەکانی نێو بودجە دەبێت یان نا؟، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت ترسی ئەوەیان هەیە حکومەتی هەرێم پابەندی ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەکە نەبێت.

 

لە بارەی ئەگەرەکانی ناردنی پارە لە لایەن بەغدادەوە، دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومانی نوێنەرانی عیراق بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "گەر حکومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، ئەوا پێویستە لە سەر عیراق 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینار لە بودجە تەسلیمی هەرێم بکات".

 

لە ئەگەری ڕادەستنەکردنی ئەو بڕە نەوتە بە سۆمۆ لە لایەن هەرێمەوە، دکتۆر غالب محەمەد وتی: "گومانمان هەیە حکومەتی هەرێم پابەند بێت، لە ئەگەری پابەند نەبونیشی دەکەوینە بەردەم دوو ئەگەرەوە، یان بە بێ مووچەی پيشمەرگە بەغداد تەنها مووچەی فەرمانبەران کە بڕی 454 ملیار دینار دیاری کراوە دەینێرێ، یان ئەو بڕەو 68 ملیار دیناری مووچەی پێشمەرگەش دەنێرێ، کە هەموو ئەگەرەکان بە جۆرێکە، حکومەتی هەرێم دەتوانێ مووچەی بێ پاشکەوت بدات".

 

ئەو پەرلەمانتارە لە بارەی لا نەبردنی پاشەکەوتی مووچەوە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە وتی: "چاوەڕێی بەغداد دەکەین، گەر لە ١٥ی ئەم مانگە هەرکام لەو پارانەی نارد، کە کەمترینی 454 ملیارەکەیە، وە حکومەتی هەرێم پاشەکەوت لا نەبات، لەدادگای باڵای فیدڕاڵی بە دەستی خۆم سکاڵا لەسەر حکومەت تۆمار دەکەم".