گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخى مەترسیدار تاوەکو مردن

زانایان هۆشدارییەکی نوێ دەدەنە گەنجان لەبارەى توشبوونیان بە کۆرۆنا

2020.07.13 - 17:04
زانایان هۆشدارییەکی نوێ دەدەنە گەنجان لەبارەى توشبوونیان بە کۆرۆنا

ناس کورد-

لە هەر سێ کەسێکى تەمەن 18 بۆ 25 ساڵ، یەکێکیان ئەگەر هەیە روبەڕووى دۆخێکى مەترسیدار ببێتەوە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، ئەوەش بەپێی ئەنجامى توێژینەوەیەکى نوێ کە لەلایەن توێژەرانى نەخۆشخانەکانى زانکۆى كاليفورنيا سان فرانسيسكو بينيوف بۆ منداڵان ئەنجامدراوە.

 

بەپێی توێژینەوەکە، گەنجان پارێزراو نین لە توشبوون بە کۆرۆنا، بەپێچەوانەى ئەو بیروباوەڕە باوەى کە پێی وایە ڤایرۆسەکە تەنها مەترسییە لەسەر بەساڵاچووان.

 

توێژینەوەکە کە لە 13ى تەموز لەگۆڤارى "جۆرنال ئۆف ئەدلیست هیڵس" بڵاوکراوەتەوە، پیشتى بەستووە بە وەرگرتنى زانیارى لەسەر توشبووان لە ئەمریکا کە لە هەشت هەزار و 400 ژن و پیاو پێکهاتوون کە تەمەنیان لەنێوان 18 - 25 ساڵیدایە.

 

زانیارییەکان دەریدەخەن کە لەماوەى ڕابردوودا ئەو نەخۆشخانەى کە تووشى ڤایرۆسەکە بوون و تەمەنیان لەسەرووى 65 ساڵیەوە بووە زیاتر دەبوو لە نەخۆشخانە بخەوێنرێن، بەجۆرێک لەهەر 100 هەزار کەسێک پێویست بوو 128 کەسیان ببرێنە نەخۆشخانە، لەبەرانبەر رەوانەکردنى کەمتر لە نۆ کەس کە تەمەنیان لەنێوان 18 -29 ساڵیدا بوو لەهەر 100 هەزار کەسێک.

 

توێژەران هەندێ هۆکاریان دیاریکردووە کە گەورەترین مەترسی لەسەر گەنجان دروستدەکەن و هەلى توشبوونیان زیاتر دەکات کە بریتین لە توشبوون نەخۆشییەکانى دڵ و شەکرە و ڕەبۆ و هەوکردن، قەڵەویی و نەخۆشییەکانى جگەر.

 

توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەو گەنجانەى زیاتر تووشدەبن ئەوانەن کە جگەرەى ئاسایی یان ئەلیکترۆنى دەکێشن، بەهۆى کاریگەرى خراپى جگەرەکێشان لەسەر کۆئەندامى هەناسە و بەرگرى.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە حاڵەتى توشبوونى ئەو گەنجانەى جگەرە دەکێشن بە کۆرۆنا، روبەڕووى نیشانەى مەترسیدار دەبنەوە کە بەهۆیەوە دەبێت رەوانەى یەکەى چاودێرى چڕ بکرێن، رەنگە بەشێکیشیان لەکۆتاییدا گیان لەدەستبدەن.

 

نزیکەى 11%ى گەنجانى توشبووى بەشدار لە توێژینەوەکە وتویانە کە جگەرە دەکێشن، 7.2% وتویانە کە جگەرەى ئەلیکترۆنى دەکێشن، بەگشتى نزیکەى 20%ى بەشداربووانى توێژینەوەکە جگەرەکێش بوون.

 

رێژەى مامناوەندى توشبوون بە کۆرۆنا لەناو ئەو گەنجانەى نەخۆشى رەبۆیان هەبووە 8.6% بووە، ئەوانەى قەڵەو بوون 3% بووە، ئەوانەى بەرگرى جەستەیان لاواز بووە 2.4% بووە، ئەوانەشى نەخۆشى شەکرەیان هەبووە 1.2% بووە.