گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە؛ وەرگرتنی 50 هەزارەکە پارێزگاکانی هەرێم ناگرێتەوە

2020.07.13 - 14:50
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە؛ وەرگرتنی 50 هەزارەکە پارێزگاکانی هەرێم ناگرێتەوە

ناس کورد-

نوسینگەی پارێزگای هەولێر لەبارەی بڕیاری وەرگرتنی 50 هەزار دینار بۆ پشکنین لەو کەسانەی دەچنە ناوشاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پارێزگاری هەولێر مەبەستی پارێگاکانی عێراق بووە بەدەر لە پارێزگاکانی هەرێم.

 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی."

 

ئاماژە بەوەشكراوە، پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: "لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک."

 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕوونیشیکردووەتەوە: " بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە."

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پارێزگاری هەولێر و ڕاگەیاندنی پلانی وەرگرتنی بڕی 50 هەزار دینار بۆ پشکنین لەو کەسانەی دەچنە ناو شاری هەولێر، ڕەخنەی توندی لێکەتەوە و لەماوەیەکی کەمدا بووە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.