گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بۆ وەرزی داهاتوو سەرۆکی بەرشەلۆنە لەنێوان سیتین و چاڤی یەکێکیانی هەڵبژارد

2020.07.13 - 14:20
بۆ وەرزی داهاتوو سەرۆکی بەرشەلۆنە لەنێوان سیتین و چاڤی یەکێکیانی هەڵبژارد

ناس کورد-

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، لەنێوان کیکی سیتینی ڕاهێنەری ئێستا یانەکە و چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەکە، سیتینی بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا یەکلاکردەوە.

 

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی چارەنوسی کیکی سیتینی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە ڕایگەیاند: " کیکی سەرپەرشتی یانەکەمان دەکات و دەمانەوێت لە وەرزی داهاتووشدا بەردەوام بێت و متمانەمان پێیەتی".

 

سەبارەت بە چاڤی هێرناندێزیش ئاماژەی بەوەکرد: "ڕۆژێک دێت چاڤی دەبێتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە و ئەو ئامادەیە ئەو کارە بکات، بەڵام لەئێستادا ئێمە نامانەوێت ڕاهێنەر بگۆڕین".

 

هاوکات سەبارەت بەنوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی، بارتۆمیۆ باسی لەوەکرد: "لەگەڵ مێسی گفتوگۆمان کردووە بۆ نوێکردنوەی گرێبەستەکەی،  بێگومانم کە لەگەڵ یانەکەمان بەردەوام دەبێت".