گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار دابەزی

2020.07.13 - 10:30
نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار دابەزی

ناس کورد-

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر 123 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام نرخی تمەن جێگیرە و 100 هەزار تمەن بەرامبەر 6000  دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەموزی 2020، نرخی دراوەکان بەمشێوەیەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 150 دینارە.

 

نرخی 100  یۆرۆ بەرامبەر 137 هەزار و 750 دینارە.

 

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 153 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 6000 دینارە.

 

نرخی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر 18 هەزار دینارە.

 

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 112 دۆلاری ئەمریکییە.