گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە’

وردەكاری ئۆپەراسیۆنەكانی حكومەت بۆ سەر بەرژەوەندی میلیشیا چەكدارەكان لەخاڵە سنورییەكاندا

2020.07.13 - 10:23
وردەكاری ئۆپەراسیۆنەكانی حكومەت بۆ سەر بەرژەوەندی میلیشیا چەكدارەكان لەخاڵە سنورییەكاندا

ناس كورد- 

چەند سەرچاوەیەكی جیاجیای حكومی و ئاگاداری خاڵە سنورییەكان باس لەوە دەكەن، ڕێوشوێنەكانی هێزە عێراقییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو میلیشیایانەی كە دەستیانگرتووە بەسەر خاڵە سنورییە نافەرمییەكاندا تا ئێستا زیانێكی ئەوتۆی بەو گروپانە نەگەیاندووە و خاڵە سنورییەكانیش بوونەتە سەرچاوەی كۆكردنەوەی هێزی ئەو گروپە چەكدارانە.

 

سەرچاوەیەك كە بەشداری ئامادە كردنی ڕاپۆرتێكی كردوە كە پێشكەشی عادل عەبدولمەهدی كراوە لەسەر خاڵە سنورییەكان ڕایگەیاند، بەندەرەكانی عێراق بۆنمونە لەلایەن حزب و میلیشیاكانەوە كۆنترۆڵكراون و بۆ شاردنەوەی ئەوەش كۆمپانیا دروستكراوە.

 

سەرچاوەیەكی حكومیش وتویەتی، ڕێكخراوی بەدر و عەسائیب و سەرایا سەلام دەستیانگرتووە بەسەر زۆربەی خاڵە سنورییەكانی عەمارە و كوت و دیالە و كەتیبەكانی حزبوڵاش دەستیان گرتووە بەسەر بازگەكانی قائیمدا.

 

سەرچاوەی دووەمیش كە داوای كردووە ناوەكەی ئاشكرا نەكرێت ڕایگەیاندووە، هێزی ڕاستەقینەی كردەوەی میلیشیاكان لەو خاڵە سنوری و بازگانیانەوە سەرچاوەی گرتووە كەدەستیان بەسەریدا گرتووە و نەوت و پارە و تەنانەت چەك و مرۆڤیش لەوێوە قاچاخی پێوە دەكرێت.

 

لای خۆشیەوە موهەنەد غەزاوی، ڕۆژنامەنووسی عێراقی بەماڵپەڕی حوڕەی ڕاگەیاندووە، چەند بازگەیەكی نافەرمی هەیە كە بۆ كاری قاچاخچێتی بەكار دەهێنرێت و دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، داخستنی ئەو بازگانە گرنگی بۆ كۆنترۆڵكردنی بازگە فەرمییەكان هەیە.



سەرچاوەیەكیش لەشاری قائیمەوە ڕایگەیاندووە، كەتیبەكانی حزبوڵا دوو بازگەیان هەیە یەكێكیان هیڵێكی شەمەندەفەرە بەرەو سوریا و یەكێكیان ڕێگایی ئاوییە بۆ باغۆزی سوریا.

 

هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی لەنزیك بازگەی سنوری قائیم بڵاوەی پێكرا پێش ئەوەی میلیشیاكانی كەتیبەكانی حزبوڵا هێرش بكەنە سەر بازگەیەكی ئەو ناوچەیە و فەرمانبەرێكی دەستگیر بكەن دوو هەفتە لەمەوبەر.

 

سەرچاوەكە كە خەڵكی ئەو ناوچەیەیە وتوشیەتی ، كەتیبەكانی حزبوڵا و میلیشیاكانی دیكە چەند ساترێكی سەربازیان بۆ پاراستنی بازگە نافەرمییەكانیان لێداوە بۆ بەرگریكردن لەهەر هێزێك كە لەبەغداوە بچێتە سەریان.



دوو ڕۆژ پێش ئێستا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران  لەمیانی كردنەوەی مەرزی مەندەلی سنوری لەگەڵ ئێراندا ڕایگەیاند، سەردانەكەی پەیامێكی ڕوونە بۆ هەموو گەندەڵكاران ئیدی هیچ شوێنێكتان لەسەرجەم ناوچە سنورییەكان بۆ نەماوە.

 

سەرچاوەیەكی حكومی بەماڵپەڕەی حوڕەی ئەمریكیی وتووە، هێزەكانی دژە تیرۆر و پاسەوانی سنور دەستیانكردووە بەپاراستی خاڵە سنورییەكان بەهۆی ترسی كاردانەوەی حزبەكان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنە حكومییەكان.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دوو لیژنەش دەستیانكردووە بەپشكنینی خاڵە گومرگییەكانی هەرێم كە لە هەواڵگری و ئاسایش و فەرمانگەی گومرگی عێراقی پێكهاتوون.

 

سەرچاوەیەكی دیكەی حكومی ڕایگەیاندووە، خاڵی سنوری مەندەلی گەورە نیە ماوەیەكیشە داخراوە و بەلای ئەوانەوە كە خاڵە سنورییەكانی دیكەیان كۆنترۆڵكردوە بایەخێكی ئەوتۆی نیە.

 

سەرچاوەیەكی دیكەی ئاگاداری ڕێوشوێنە حكومیەكان لەبارەی خاڵە سنورییەكانەوە ڕایگەیاندووە، هێزێكی دژە تیرۆری عێراقی گەیشتووەتە خاڵی سنوری شەلامجەی بەسڕە بەڵام هیچ ڕێوشوێنێكیان بۆ كاركردن لەو خاڵە سنورییە نەگرتووەتە بەر.