گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشتییەکى جەنگى ئەمریکا گڕى گرت.. ژمارەیەک لە دەریاوان بریندار بوون [ڤیدیۆ]

2020.07.13 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
کەشتییەکى جەنگى ئەمریکا گڕى گرت.. ژمارەیەک لە دەریاوان بریندار بوون [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەكەشتیەك لەناوچەی سان دیگۆ لەولایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا نزیكەی 18 دەریاوان برینداربوون و بەپەلە گەیەنرانە نەخۆشخانەكانی ناوچەكە، ئاگرەکەش لەبەرەبەیانی  دوێنێ یەكشەممەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی سوتانی كەشتیەكە، كارمەندانی ئاگر كوژینەوە دەگەنە شوێنی ڕوداوەكە و سەرچاوەی ئاگرەكە دەدۆزنەوە كە لەچەند شوێنێكەوە بووەتە هۆی بڵاوبونەوەی دوكەڵی چڕ بەدرێژی كەشتیەكە كە درێژییەكەی 257 مەترە.

 

لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا ئەوەش دەردەكەوێت، بەلەمی بچوك بەدەوری كەشتیە گڕگرتووەكەدا بۆ كوژاندانەوەی بڵاوە پێكراوە و لەتوێتێكیشدا هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەكەشەممە، 18 دەریاوان كە بەهۆی ئاگرەكەوە برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانە ناوخۆییەكان كراون و برینەكانیشیان مەترسیدار نین.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیكەی 160 دەریاوان لەسەر كەشتیەكە بوون كاتێك ئاگرەكە كەوتووەتەوە لەكاتژمێری 8:30 سەرلەبەیانی.

 

پێشتریش هەر لەڕۆژی ڕوداوەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی فریاكەوتنی شارستانیی لەسان دیگۆ لەتوێتێكیدا ڕایگەیاند، تەقینەوەیەك لەسەر كەشتیەك ڕوویداوە و لەگەڵ یەكەی كارمەندانی شارستانیی فیدراڵیدا سەرقاڵی چۆڵكردنی ناوچەكەن.

 

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەڕێوەبەرایەتی فریاكەوتنی شارستانیی ڕێنمایی خەڵكی كردووە كە دەرنەچن بۆ ئەسكەلە دەریاییەكان و ئەو شوێنانەى کە دوکەڵى لێ بەرزبۆتەوە.