گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان .. بوو بە چەند؟

2020.07.13 - 09:14
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان .. بوو بە چەند؟

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرامبەر 42 دۆلار و 95 سەنتە و نەوتى خاوی تێکساسیش بەرامبەر 40 دۆلار و 27 سەنتە، بەوەش بەراورد بەدوێنێ کەمێک لە نرخەکەی دابەزیوە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 13ی تەموزی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرامبەر 42 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوی تێکساس بەرامبەر 40 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

لەچەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە لەسەر ئابوری جیهان، نرخی نەوت داڕمانێکی مێژووی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەک بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی و نەوتى خاوی تێکساسیش گەیشتە ئاستی ژێر سفر.