گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکى نوێ:ئەوانەى لەکۆرۆنا چاکدەبنەوە هەندێ نیشانەیان لەسەر دەمێنێت

2020.07.13 - 08:53
توێژینەوەیەکى نوێ:ئەوانەى لەکۆرۆنا چاکدەبنەوە هەندێ نیشانەیان لەسەر دەمێنێت

ناس کورد-

توێژینەوەیەکى زانستى ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەى لە پەتاى کۆرۆنا چاکدەبنەوە، هەندێ نیشانەی پەتاکەیان لەسەر دەمێنێت.

 

بەپێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤارى جاماى پزیشکى بڵاوکراوەتەوە و لەسەر ئەو کەسانەى کە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە کراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانە بەزۆرى بەدەست نیشانەى وەک "ماندوێتى و تەنگەنەفەسییەوە" دەناڵێنن.

 

نزیکەى 90%ى ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە وتویانە هێشتا بەدەست ئەو نیشانانەوە دەناڵێنن، سەرەڕاى ئەوەى لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

 

لەکاتى توشبوون بە پەتاى کۆرۆنا نیشانە باوەکان بریتین لە: کۆکە و تاى بەرزو و تەنگەنەفەسى و ئازارى جومگە و جەستە، هەستکردن بە ماندوێتى، بوونى ئازار لە کۆئەندامى هەرس.

 

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا پشتیان بەستووە بە شیکردنەوە و بەدواداچوونى دۆخى ئەو کەسانەى لە ئیتاڵیا چاکبوونەتەوە لەنێوان 21ى نیسان بۆ 29ى ئایار، لەو ماوەیەدا چاودێرى دۆخى 179 کەسیان کردووە کە تەمەنیان لەنێوان  19 و84 ساڵیدا بووە، رێژەى مامناوەندى وەرگرتنى چارەسەر لە نەخۆشخانە 14 رۆژ بووە.

 

توێژینەوەکە کە لەلایەن زانایانى زانکۆى "كاتوليكا" و دامەزراوەى "بوليكلينيكو غيميللى" لە ئیتاڵیا کراوە دەریخستووە کە تەنها 18 کەس لەوانەى توێژینەوەیان لەسەرکراوە بەتەواوى چاکبوونەتەوە، ئەوانەى دیکە بەدەست نیشانەى وەک ماندوێتى، تەنگەنەفەسى، ئازار جەستە و سنگیانەوە دەناڵێنن.

 

هەربەپێی توێژینەوەکە، ڤایرۆس کۆرۆنا رەنگە ببێتە هۆى سەرهەڵدانى نیشانەى بەردەوام لاى هەندێ لەوانەى چاکبوونەتەوە.