گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى تایبەت بە کۆرۆناى بڵاوکردەوە

2020.07.12 - 20:16
وەزارەتى تەندروستى راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى تایبەت بە کۆرۆناى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى 24 کاتژمێرى تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە تۆمارکردنى 254 توشبووى نوێ کرد.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2298 پشکنین کراوە بەمجۆرە: ٧١٤ هەولێر، ٥٤٨ سلێمانی،٦٤٨ دهۆك، ٢٦٨ گەرمیان، ٥٥ هەڵەبجە، ٦٥ ڕاپەڕین".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 254 توشبووى نوێ لە شارەکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراوون، بەمجۆرە: ٨٥ هەولێر، ٥٥ سلێمانی، ٧١ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین،١٠ دهۆك، ١٨ هەڵەبجە".

 

سەبارەت بەو توشبوانەشى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوو چاکبوونەتەوە راگەیەندراوەکە ئاماژە بە چاکبوونەوەى 84 توشبوو دەکات کە 68 چاکبوو لە هەولێر و 5 لە گەرمیان و 6 لەدهۆک و 5 لە هەڵەبجە بووە.

 

سەبارەت بەو توشبووانەشى کە گیانیان لەدەستداوە لە 24 کاتژمێرى رابردوو بە گوێرەى راگەیەندراوەکە 14 گیانلەدەستدان بووە، ئەوانیش : 5 هەولێر، 5 سلێمانى، 4 گەرمیان".

 

راگەیەندراوەکە ئاماری گشتی بەمجۆرە دیارى کردووە:

کەڕەنتین ١٨٥٣٤ هاوڵاتی -  (١٦٨٣٨ دەرچوو)

پشکنین ١٦٠٤٥٩ - (٦٩٧٠٢ هەولێر، ٥٢٧٢٨ سلێمانی، ٣٦٥٣٤ دهۆك، ١٤٩٥ هەلەبجە)

تووشبوون ٩٤٥٥ - (٢٣٧٣ هەولێر، ٦٥١٥ سلێمانی، ٢٨٥ دهۆك، ٢٨٢ هەلەبجە)

چاکبوون ٣٣٧٨- (١٥٩٧ هەولێر، ١٤٤٩ سلێمانی، ١٩٠ دهۆك، ١٤٢ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٧٥١ -  (٧٢٢ هەولێر، ٤٧٩٨ سلێمانی، ٩٥ دهۆك، ١٣٦ هەلەبجە)

مردن ٣٢٦ -  (٥٤ هەولێر، ٢٦٨ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)