گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران؛ ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆنا راگەیەندرا

2020.07.12 - 16:24
ئێران؛ ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆنا راگەیەندرا

ناس کورد-

وتەبیژى وەزارەتى تەندروستى ئێران ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆناى لەو وڵاتە راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد کە زیاتر لە دوو هەزار توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوون.

 

د.سیما سادات لارى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران، رایگەیاند "لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2186 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوون و 194 توشبووش گیانیان لەدەستداوە".

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران رونیکردەوە، کۆى گشتى ئەو کەسانەى کە لەوڵاتى ئێران توشى ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە 257303 توشبوو و کۆى گشتى ژمارەى ئەو توشبووانەى کە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 12829 گیانلەدەستدان.

 

د.سیما سادات لارى، ئاماژەى بەوەش کرد، کۆى گشتى ئەوانەى لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 219993 کەس و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە دۆخى تەندروستى 3359 توشبوو ناجێگیرە.