گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزترین ئەفسەری پلەباڵای سەربازیی لەعێراق بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

2020.07.12 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەرزترین ئەفسەری پلەباڵای سەربازیی لەعێراق بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

 

ناس کورد- 

دوای وتەبێژی پۆلیسی كەركوك، فەرماندەیەكی باڵا لەسەرۆكایەتی سوپاسالاری عێراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەموزی 2020، لەڕاگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی سوپا سالاری عێراق ڕایگەیاند، لیوا ڕوكن موراد كەریم سەلمان ڕوبەیعی، فەرماندە لەسەرۆكایەتی سوپا سالاری عێراق و بەڕێوەبەری هێزەكانی پیادە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

 

ڕوبەیعی بەرزترین ئەفسەرە لەسوپای عێراقدا كە تا ئێستا لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە لەعێراق لەمانگی نیسانەوە بەو هۆیەوە مردبێت.

 

شەوی ڕابردووش ئەفراسیاو كامیل مەلا وەیسی زەنگنە، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پاش ماوەیەك مانەوەی لەنەخۆشخانە  گیانیلەدەستدا.