گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێسی بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانییەکان.. 17 ساڵە کاری وای نەکراوە

2020.07.12 - 11:24
مێسی بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانییەکان.. 17 ساڵە کاری وای نەکراوە

ناس کورد-

ئەگەرچی ئاستی یانەکەی جێی دڵخۆشی هاندەران نییە، بەڵام لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لەسەر تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێ و دوای 17 ساڵ بووە یەکەم یاریزان کە لە وەرزێکدا 20 گۆڵ تۆماربکات و 20 گۆڵیش دروستبکات.

 

شەوی ڕابردوو لە میانەی یارییەکانی گەڕی 35ی خولی ئیسپانیدا، بەرشەلۆنە بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەلەدوەلیدی بردەوە و گۆڵەکەش بە پاسێکی جوانی مێسی، ئارتۆرۆ ڤیداڵ تۆماریکرد.

 

بەوەش لەم وەرزەدا مێسی توانیویەتی 20 گۆڵ بۆ هاوڕێکانی دروست بکات و هاوکات بە 20 گۆڵ گۆڵکاری خولەکەشە کە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە لەخولی ئیسپانیدا.

 

پێشتر تەنها چاڤی هێرناندێز توانیویەتی لەیەک وەرزدا 20 گۆڵ تۆماربکات، بەڵام چاڤی لەهەمانکاتدا هاوشێوەی میسی نەیتوانیبوو 20 گۆڵ تۆماربکات.

 

سەبارەت بە ئەوروپاش، لە وەرزی 2003-2004، تێری هێنری، ئەستێرەی فەڕەنسی لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ و لەخولی ئینگلیزیدا، توانیبووی 20 گۆڵ دروست بکات و سەروو 20 گۆڵیش تۆماربکات.