گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە تاران ئامارەکە زۆر خراپترە

ئێران؛ لە هەر سێ هاوسەرگیرییەک یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت

2020.07.12 - 10:10
ئێران؛ لە هەر سێ هاوسەرگیرییەک یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت

ناس کورد-

لە بەرانبەر هەر 100 هاوسەرگیرییەک لە ئێران، 33 دانەیان جیا دەبنەوە، ژمارەکە لە تاران زیاترە و لە هەر 100 هاوسەرگیرییەک، 46 دانەیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.

 

حسێن ئەسەد بیگی لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بە پشتبەستن بە ئامارەکانی تۆماری ڕەگەزنامە دەڵێت، بەپێی داتاکان، ساڵانە ژمارەى هاوسەرگیرییەکان کەم دەکات، هەرچەندە تاڕادەیەکی ڕێژەى جیابونەوە جێگیربووە بەڵام ساڵانە بە ڕێژەیەکی کەم بەرەو سەرەوە دەکات.

 

حسێن ئەسەد بیگی دەشڵێت، ساڵی ڕابردوو، 530 هەزار هاوسەرگیری ئەنجام دراوە، هەروەها 175 هەزار تەڵاقیش هەبووە. لە هەشت ساڵی ڕابردووشدا، 530 هەزار هاوسەرگیریی کەمیکردووە و چوار هەزار تەڵاقیش زیادی کردووە.


دەشڵێت، لە تاران ساڵی 1392 هەتاوی (2013) نزیکەى 100 هەزار هاوسەرگیریی ئەنجام دراوە و 35 هەزاریش جیابوونەوە هەبووە، بەڵام لە ساڵی 1398ی هەتاوی (2019) تەنها 68 هەزار پڕۆسەى هاوسەرگیری هەبووە و دەوروبەری 31 هەزار و 750 جیابوونەوەش تۆمار کراوە.


ئاماژەى بەوەشکردووە، بە تەماشاکردنی ئامارەکان، دەتوانین بڵێین کە یەک لەسەر سێی هاوسەرگیرییەکان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت، هاوسەرگیری کەمی کردووە و تەڵاقیش بە ڕێژەیەکی کەم زیادی کردووە.


ئاماژەى بەوەشکردووە، بەڵام ئەو هاوسەرانەى دەچنە لای ڕاوێژکاری دەرونی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان سودی زۆریان بینیوە، بەپێی شارەکان، توانراوە 5 بۆ 15%ی ئەو کەیسانە چارەسەربکرێت کە بۆ مەبەستی ڕاوێژکردنی چوونەتە لای کەسانی شارەزای دەرونی و توانراوە باشتر لە یەک تێبگەن.