گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرەو سەرەوە دەچن

2020.07.12 - 10:03
پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرەو سەرەوە دەچن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلرزەزانی سلێمانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و خێرایی باش بەردەوامدەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەموزی 2020، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە و نزمترین 31 دەبێت، لە سلێمانی و دهۆک بەرزترین 41 و نزمترین 28 پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش 43 بە 32  پلە دەبێت.

 

هاوکات بەگوێرە پێشبینییەکان، سبەینێ دووشەممە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوودانادات و تەنها پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.