گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی ئۆتۆمبێلی کارەباییەوە ئیلۆن مەسک بووە حەوتەم دەوڵەمەندی جیهان

2020.07.12 - 09:32
بەهۆی ئۆتۆمبێلی کارەباییەوە ئیلۆن مەسک بووە حەوتەم دەوڵەمەندی جیهان

ناس کورد-

سامانی ئیلۆن مەسک، سەرۆکى جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەوتە پێش سامانی وارن بافیت کە ئەویش بەناوبانگترین بەرهەمهێنەری ئەمریکییە لە بۆرسەی نیویۆرک و سەرۆکى ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای بیرکشیر هاساوایە، ئێستا بەپێی ئاماژەدەری ماڵپەڕی بلومبێرگ بۆ سامانی ملیاردێرەکان، مەسک بووە حەوت دەوڵەمەنترین کەسایەتی جیهان.

 

ماڵپەڕەکە دەڵێت، هەینی ڕابردوو سامانی مەسک لە پشکی کۆمپانیاکە بەڕێژەى 10.8% زیاد بووە و گەیشتووەتە 6.07 ملیار دۆلار.

 

ئەوەش دوای ئەوەى هەفتەى ڕابردوو وارن بافیت بڕی 2.9 ملیار دۆلاری بەخشییە کۆمپانیای برکشیر هاساوای بۆ کاری خێرخوازی و بەهۆیەوە سامانەکەى دابەزی.

لە ساڵی ڕابردووەوە پشکەکانی کۆمپانیای تسلا بەڕێژەى 500% زیادیان کردووە دوای زۆری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی لە جۆری سیدان.

 

بەهۆی بەدەستهێنانی سەرکەوتنە بەردەوامەکانیش، چاوەڕێ دەکرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵیش کۆمپانیاکە قازانجی باش بکات کە ئەوەش دەبێتە یەکەمجار کە بۆ چوار وەرزی لەسەر یەک بەردەوام قازانج بکات.