ناس کورد-
دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو لە پارێزگای دیوانییە ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیانکردە سه‌ر سێ بارهه‌ڵگری هاوکاریی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوتاندیان، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بێ ئاگایی خۆی لەبارەی ڕووداوەکەوە نیشاندا و ڕەتیکردەوە "بەرژەوەندییەکانیان لەو پارێزگایە دوچاری مەترسی" بووبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی "حوڕە"ی ئەمریکی لە زاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ( پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەوان بێ ئاگان لەوەی کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای دیوانییە لە باشوری عێراق کرابێتە ئامانج و هیچ زانیارییەکیان لەو باریەوە نییە.
#American #Military forces must leave region(#MiddleEast).
— Reza hosseini (@rhosseini85) July 11, 2020
When American troops return in coffins, when they come vertically and return horizontally to The #USA, then #Trump and his administration will know that they lost the region!#ديوانيه#Iraq pic.twitter.com/CfD9JY5aQB
درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرچاوەکانی هەواڵ له پارێزگای دیوانیه ڕایانگەیاند، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر سێ بارهه‌ڵگری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوتێندراو‌ن.
ئاماژە بەوەشکرابوو: "ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له به‌سره‌وه به‌ره‌و دیوانیه و به ئاراسته‌ی یه‌كێك له بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆیشتون، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی جۆری هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی بچوك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبوو".
عامر روكابى، وتەبێژى پۆليسى پارێزگاى ديوانيە ئاشكرايكردبوو: "چەند بارهەڵگرێك كە حاويە و كەلوپەل و سێ ئۆتۆمبێلى سەربازى يەكێك لە بنكە سەربازيە ئەمريكيەكانيان پێبووە، لەلايەن چەند چەكدارێكەوە لە ناوچەى نەجمى لەنێوان ديوانيە و سەماوە هێرشىیان كراوەتەر سەر كە لە بەسرەوە هاتوون".
اليات امريكية على الفحم على طريق السماوة - ديوانية ، سارعوا بالحجز الكمية محدوده ️
— احمد هشام (@ahmdim962) July 11, 2020
#اضحك_علي_اشباح_الكاظمي pic.twitter.com/O0RarZeVJL
ئاماژە بەوەشدراوە، چەكدارەكان ئۆتۆمبێڵێكى جۆرى "پيك ئەپ" يان پێبووە و شۆفێرەكانيان داگرتوە و ئاگريان بەرداوەتە بارهەڵگرەكان و دواتر ناوچەكەيان جێهێشتوە.
وتەبێژەكەى پۆليسى ديوانيیە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، شۆفێرەكان براون بۆ لێكۆڵينەوە بۆ زانينى وردەكارى ڕووداوە.
لاى خۆشيانەوە هەژمار و دەزگا ڕاگەياندنەكانى سەربە ميليشياكانى عێراق ئاماژەيان بەوەداوە، كاروانێكى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانى ئەمريكايان لە سەر ڕێگەى ديوانيە - سەماوە كردوەتە ئامانج و ڤيديۆى ڕوداوەكەيان بڵاوكردوەتەوە.