گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چینییەکان ماسی سەلەمون بەهۆکاری شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دەزانن و وازیان لەخواردنی هێناوە

2020.07.11 - 22:47
چینییەکان ماسی سەلەمون بەهۆکاری شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دەزانن و وازیان لەخواردنی هێناوە

ناس کورد-

بەهۆی گومانی ئەوەی کەهۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خواستی هاووڵاتیانی چین لەسەر کڕینی ماسی سەلەمۆن گەیشتوەتە سفر.

 

 ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە،:"سەرباری ئەوەی دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین هیچ ئاماژەیەکیان بە ماسی سەلەمونی هاوردەکراوەی وڵاتی (چیلی) نەداوە کە هۆکارە بۆ گواستەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە ئێستادا پشتیان لە کڕێنی ئەو جۆرەماسییە کردووە ئەوەش وایکردووە بازاری سست بێت و ئاستی فرۆشتنی    بگاتەسفر".

 

 بەگۆێرەی ئاژانسە ئەمریکییە، مەترسی هاووڵاتیانی چین لە ماسی سەلەمونی ( چیلی) دوای ئەوە هاتووە کە مانگێک لەمەوبەر دەسەڵاتی تەندروستی چین ڕایگەیاند: "گومانیان هەیە هۆکاری تۆمارکردنی ژمارەیەک حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەکینی پایتەختی ئەو وڵاتە  بگەڕێتەوە بۆ ماسی سەلەمون و بازاری خۆراکییە دەریاییەکان لەو شارە".

 

ئەرتۆرۆکلیمنت، سەرۆکی کۆمپانیای سەلەمونی چیلی، بە بلۆمبێرگی وتووە: " لە ئێستادا خواستی چین لەسەر ماسی سەلەمونی چیلی دابەزیوە بۆ سفر، ئەوەش وایکردووە چەندین کەشتی بارهەڵگر بەو ماسیە لە بەندەرەکانی چین ڕێگەیان پێنادرێت بارەکانیان خاڵی بکەن".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە : "دوای قەدەغەکردنی ماسی سەلەمونی چیلی لەلایەن هەردوو وڵاتی ڕوسیا و بەرازیلەوە لە ئێستادا تاکە بازاری کراوەیە بۆبە فرۆشتنی ماسی سەلەمۆنی چیلی تەنها ئەمریکایە، ئەوەش وایکردووە زیانی گەورەمان پێبگات کە نرخەکەی هاڕەی کردووە".

 

سەرباری ئەوەی چین هاوڕایە لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی خوراکەوە بڵاونابێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ڕێگری دەکات لە هاوردەکردنی خۆراکە بستووەکان و هەموو جۆرە گۆشتێک لە دەرەوەی وڵات، ئەوەش  پاش ئەوەی مانگی ڕابردوو ژمارەیەک توشبوو بەڤایرۆسی کۆرۆنا  لەو کرێکارانەی کە لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە خۆراکە دەریاییەکان لە ناوچەی شینفادی لە دەوروبەری شاری پەکین کار دەکەن تۆمارکرا.