گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەپڵ لەبارەی هاککردنی کامێرای ئامێرەکانییەوە ڕونکردنەوە دەدات

2020.07.11 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئەپڵ لەبارەی هاککردنی کامێرای ئامێرەکانییەوە ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد-  

کۆمپانیای ئەپڵ دڵنیاییدا بە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکانی و دووپاتی کردەوە هاککەرەکان ناتوانن هاکی ئامێرەکانیان بکەن، جەختیشکردەوە، ئەوانەی لاپتۆپی ئەپڵیان هەیە پێویست بەوە ناکات کامێرای لاپۆتەکانیان بە هیچ شتێک دابپۆشن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیای "ئەپڵ"ی زەبەلاحی ئەمریکی بواری پیشەسازی ئامێرە زیرەکەکان ڕاگەیاندڕاوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دڵنیاییدا بە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکانی و ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو کەسانەی کە کۆمپیوتەری لاپتۆپی جۆری (ئەپڵ)یان هەیە پێویست بەوە ناکات کامێرای لاپتۆپەکەنیان بەپارچە داپۆشن، چونکە ئەو پارچەیە لەکاتی داخستنی لاپتۆپەکە دەبێتە هۆکاری شکاندنی شاشەی لاپتۆپەکە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە: "بەکارهێنانی هەرشتێک بۆ داپۆشینی کامێرای لاپتۆپەکە زیان بە عەدەسەی کامێراکەش دەگەیەنێت، بۆیە باشتر وایە ئەو ڕێکارە ئەنجامنەدرێت و ئەگەر هەر ئەنجامیش درا، باشتروایە پێش داخستنی لاپتۆپەکە ئەو پارچە بەربەستە لاببرێت بۆ ئەوەی زیان بە ئامێرەکە نەکەوێت".

 

ئەپڵ، بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی لاپتۆپی دڵنیا کردەوە: "کامێرای لاپتۆکانی جۆری ئەپڵ هیچ هاککەرێک ناتوانێت هاکی بکات و لێوەی نهێنییەکانی بەکارهێنەران بدزێت، چونکە کامێرەکانی ئەپڵ تەنها پاش هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئامێرەکەوە دەکەوێتەکار، ئەگەر گڵۆپە سەوزەکە کارنەکات ئەوا ئەستەمە کەس بتوانێت لەڕێگەی کامێراکەوە دزە بکات  وڤیدێۆی کەسی بەکارهێنەر تۆمار بکات".

 

لەساڵانی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لەبەکارهێنەرانی ئامێرەکانی لاپتۆپ بەمەبەستی خۆپارێزی لە دزەکردنی هاککەران و تۆمارکردنی ڤیدیۆی کەسێتیی، کامێرای لاپتۆپەکانیان بە پارچە کاغەزێک یان بە ئامرازێکی تر دادەپۆشی.