گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردووانیش سەرو سێ هەزار

توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 75 هەزاری تێپەڕاند

2020.07.11 - 15:45
توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 75 هەزاری تێپەڕاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت، 10 هەزار و 377 پشکنینی نوێ ئەنجام دراوە و دوو هەزار و 734 توشبووی نوێ دەستنیشان کراون.

 

بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 75 هەزار و 194 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە:

بەغدا\ڕەسافە: 397

بەغدا\کەرخ: 423

شاری پزیشکی: 168

نەجەف: 180

سلێمانی: 131

هەولێر: 70

دهۆک: 10

کەربەلا: 121

کەرکوک: 138

دیالە: 67

واست: 139

بەسرە: 121

میسان: 88

بابل: 195

دیوانییە: 60

زیقار: 236

ئەنبار: 6

موسەنا: 14

نەینەوا: 22

سەڵاحەدین: 148

 

هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 95 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 55 کەس.

 

هەروەها هەزار و 699 کەسیش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، کۆی گشتیی ئەوانەى چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 43 هەزار و 73 حاڵەت.