گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی دەربڕینى بیروبۆچوونى سیاسی لە ئەندامانى حەشد شەعبى قەدەغەکرد (بەڵگە)

2020.07.11 - 15:00
کازمی دەربڕینى بیروبۆچوونى سیاسی لە ئەندامانى حەشد شەعبى قەدەغەکرد (بەڵگە)

ناس کورد-

دەستەى حەشدى شەعبى دەربڕینى بیروبۆچوونى سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن لە ئەندامان حەشدى شەعبى قەدەغەکرد.

 

بەپێی نوسراوێکى دەستەکە، لەسەر رێنمایی و بڕیارى دەستەى حەشد شەعبى و بە پشتبەستن بە نوسراوێکى نوسینگەى سەرۆکوەزیران، بەتەواوى دەربڕینى بیروبۆچوونى سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن لە ئەندامانى حەشدى شەعبى قەدەغەکراوە.

 

دەستەکە هۆشداریداوە لەوە هەرکەسێک پابەندى بڕیارەکە نەبێت روبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایی دەبێتەوە.

 

نوسراوەکە ئاڕاستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و یەکەکانى سەر بە حەشدى شەعبى کراوە.

 

حەشدى شەعبى بەشێکە لە هێزە چەکدارەکان عێراق و لە نزیکەى 67 یەکە پێکهاتووە، ساڵى 2014 لەسەر بنەماى فەتوایەکى مەرجەعى باڵاى شیعەکان دامەزرێنرا، دوا هێرشى بەرفراواىن داعش بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان عێراق.

 

ساڵى 2016 یاساى دەستەى حەشدى شەعبى لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە پەسەندکرا، بەوەش حەشد بەفەرمى بووە بەشێک لە سیستەمى بەرگرى و هێزە چەکدارەکانى عێراق.

me_ga.php?id=553