گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆكارەكەى چييە؟

كۆرۆنا بووەتە هۆى زيادبوونى نەشتەرگەریی جوانكاریی

2020.07.11 - 14:10
كۆرۆنا بووەتە هۆى زيادبوونى نەشتەرگەریی جوانكاریی

ناس کورد-

سەرەڕاى ئەوەى بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا چەندين كارو پيشە پەكيان كەوتووە، بەڵام سەنتەرەكانى جوانكارى بە پێچەوانەوە كارو پيشەيان ڕووى لە زيادبون كردووە و ژمارەى ئەوانەى سەردانيان دەكەن بۆ نەشتەرگەرى جوانكارى زياديان كردووە، هۆكارەكەش مانەوە لە ماڵەوە و بەستنى دەمامکە.

 

بەپێى ڕاپۆرتێكى پێگەى BBC بەريتانى، لە چەندين وڵاتى جيهان نەشتەرگەرى جوانكارى ڕووى لە زيادبوون كردووە، وەك وڵاتەكانى ئەمريكا، ژاپۆن، كۆرياى باشور و ئوستراليا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هۆكارى ئەوەش ئەوەيە كە لەئێستادا زۆربەى دانيشتوانى جيهان لە ماڵەوەن ياخود دەمامک دەبەستن، ئەوەش دەرفەتێكە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرى جوانكارى چونكە دواى نەشتەرگەرييەكە لە ماڵەوە دەمێننەوە ياخود كەمامە دەبەستن و ئاسەوارى نەشتەرگەريەكەيان پێوە ديار نابێت تا چاك دەبنەوە.

 

ديارترين نەشتەرگەريیەكان بريتين لە بۆتۆكس و پڕكردنەوەى دەموچاو و نەشتەرگەرى جوانكارى لوت.

 

ئارون هێرناندێز يەكێكە لەوانەى كە لە ویلايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا جوانكارى بۆ لێوەكانى ئەنجامداوە و چەوريشى لە دەموچاوى دەرهێناوە دەڵێت، بۆيە لەم كاتەدا ئەنجامى داوە چونكە دەرفەتى ئەوەى هەيە ئاسەوارى نەشتەرگەريەكە چاك ببێتەوە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، "دەتوانم لە ماڵەوە بمێننەوە تا چاك دەبمەوە و بەوەش كاتێك كە نەشتەرگەريەكە تەواو بوو خەڵك نازانن كە ئەنجامم داوە، پێش كەرەنتين نەشتەرگەرى ترم ئەنجامدا و ئاوساوى و ئاسەوارى نەشتەرگەريەكەم پێوە دياربوو لە شوێنە گشتيەكان و خەڵك دەيانزانى".

 

لاى خۆشيەوە پزيشكێكى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى جوانكارى باسى لەوەكردوە، لەم ماوەيەدا ژمارەى سەردانيكەران زۆر زيادى كردووە، زۆر لەوە زياتر كە بە سروشتى پێناسەى بکات و دەتوانن شەش ڕۆژ لە هەفتەيەكدا نەشتەرگەرى ئەنجام بدەن ئەگەر بیانەوێت.

 

سەبارەت بە هۆكارەكەى وتى، "خەڵك ئێستا بير لەوە دەكەنەوە كە دەتوانن دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى چاك ببنەوە لە ماڵەوە چونكە لە ئێستادا زۆرينەى خەڵك لە ماڵەكانيان دەمێننەوە، هەروەها دەتوانن دەمامک ببەستن بۆ ئەوەى ديار نەبێت نەشتەرگەريان ئەنجامداوە".

 

هەندێك لەوانەى نەشتەرگەريان ئەنجامداوە دەڵێن، ئێستا كاتى زۆریان لەبەردەستدايە بۆ چاكبونەوە لە ئاسەوارى نەشتەرگەريەكە، هەروەها جاران هەندێك دەرمان هەبوو كە دەبوايە بیانخواردايە بەڵام بەهۆى دەوام و لێخوڕينى ئۆتۆمبێل نەیاندەتوانى، سەرەڕاى ئەوەش دەتوانن بۆ ماوەيەكى زۆرتر سەهۆڵ بخەنە سەر شوێنى نەشتەرگەريەكان كە جاران ئەو دەرفەتە نەبوو.