ناس کورد-
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی "نهخشهڕێیهكی دڵسۆزانه‌ی ڕوون، بۆ پاراستنی هه‌رێم له پتر پووكانه‌وه‌و له‌نێوچوون" بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات پەیڕەوی بکەن.
نەخشەڕێگاکە پێنج لایەنە تاوتوێ دەکات کە ئەمانەن:
1- هه‌موو لایه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا به‌رپرسیارین.
2- واقیعی سه‌خت و دژواری ئێستامان.
3- هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و واقیعه سهختو دژواره.
4- چۆن ئه‌م واقیعه دهگۆڕرێو، ده‌توانین كێشه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟
5- له كۆتاییدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پڕۆژەکەی عەلی باپیر: نهخشهڕێیهكی دڵسۆزانه‌ی ڕوون، بۆ پاراستنی هه‌رێم له پتر پووكانه‌وه‌و له‌نێوچوون بسم الله الرحمن الرحیم (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ) الانفال-24- به‌ڕێزان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان! السلام عليكم ورحمة الله سه‌ره‌تا له‌خوای میهرهبانو شیفاهێن داواكارم هه‌موولایه‌كتان لهوپهتای كۆڕۆنایه بپارێزی‌و ئه‌وانه‌شتان كه گیرۆده‌ی بوون شیفای خێرای خێرتان بۆ بنێرێ. به پێویستم زانی له‌م بارودۆخه قهیراناوییو كۆرۆناوییهی هه‌رێمی كوردستاندا، له پێنج تهوهرداو له‌ژێر ناو و نیشانی سه‌ره‌وه‌دا، ئه‌وه‌ی به ڕاست‌و پێویستی ده‌زانم بیخه‌مه‌ڕوو:1- هه‌موو لایه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا به‌رپرسیارین. 2- واقیعی سهختو دژواری ئێستامان. 3- هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و واقیعه سهختو دژواره. 4- چۆن ئه‌م واقیعه دهگۆڕرێو، ده‌توانین كێشه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟ 5- له كۆتاییدا. 1- هه‌موو لایه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان دابهرپرسیارین: به‌رپرسیارییه‌تی هه‌موو لایه‌ك له به‌رانبه‌ر وڵاتهكهمانداو مشوورخواردنمان له كۆمهڵگاو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌و، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان، شتێكی ڕوونه، بۆ ئێمه‌ی مسوڵمان كه پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی لله علیه وسلم” پێی فه‌رمووین: (كُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ) البخاري: 2409، ومسلم: 1829، واته: هه‌ركامێكتان چاودێره‌و به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر به كۆمهڵگایهكهی. هه‌ربۆیه‌ش به‌نده له ڕابردووش‌دا به هه‌ر شێوازێكی ڕه‌خساو، هه‌وڵمداوه ئه‌ركی سه‌رشانم له‌وباره‌وه جێبه‌جێ بكه‌م، بۆ وێنه: 1- له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی: (1992)زدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كتێبێكم نووسی به ناو و نیشانی: (چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له نێوان ئیمان‌و په‌رله‌ماندا)و جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردبۆوه كه كێشه‌ی كورد ته‌نیا به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێك‌و، پاشان پێكهینانی حكوومه‌تێك، چاره‌سه‌ر نابێ‌و، پێویستیمان بهپاكسازییو چاكسازییه‌كی گشتگیر‌و ڕیشه‌یی هه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا. 2- له ساڵی: (2008)زدا كتێبێكم نووسی به ناو و نیشانی: (واقیعی هه‌رێمی كوردستان: دیدێكی ئیسلامییانه). 3- له ساڵی: (2016)زدا كتێبیكی دیكه‌ی فراوانترم نووسی به ناو و نیشانی: (ڕوانینێكی ئیسلامییانه بۆ واقیعی ئیستامان: گرفت‌و چاره‌سه‌ر). 4- له ساڵی: (2018)زدا كتێبێكی دیكه‌ی فراوانترم چاپ‌و بڵاوكرده‌وه به ناو و نیشانی: (قوڕئان‌و پاكسازیی‌و چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستاندا). ئێستاش كه جارێكی دیكه له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و كێشه‌و قهیرانهكانیو، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان‌و لێ دهربازبوونیانهوه ده‌دوێم، به پێویستی ده‌زانم وه‌ك ده‌ستپێك، چه‌ند به‌رچاو ڕوونییه‌ك بخه‌مه‌ڕوو: یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستان، كه به‌داخه‌وه ئێستا له‌ڕووی پانتایی جوگڕافییو له‌ڕووی هێزو پێزیشهوه، زۆریان بچووك‌و نابووت كردوه، به‌ری ڕهنجو خه‌باتی له‌مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌و، پاراستنی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه، بگره له‌سه‌رمان پێویسته له هه‌موو ڕووێكه‌وه به‌هێزو پێزی بكه‌ین‌و گه‌شه‌شی پێبده‌ین. دووه‌م: هه‌وڵده‌ده‌م هه‌رچی ده‌یڵێم ڕاست‌و بهڵگهداربێو، قسه‌ی سۆزدارانه‌و بێ به‌ڵگه نه‌بێت، چونكه مسوڵمان جگه له حه‌ق گوتنی شایسته نیه، خوای دادگه‌ریش فه‌رموویه‌تی: (…وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا…) الأنعام -152-. سێیه‌م: هه‌رچی ده‌یڵێم دڵسۆزانه‌و به په‌رۆشانه ده‌یڵێم، نه‌ك كینه له دڵانه‌و بهڕقو بوغزه‌وه، چونكه ئێمه شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رین “صلی الله علیه وسلم” ئه‌ویش دینداریی له دڵسۆزیی‌و بهتهنگهوهبووندا كورت هه‌ڵدێنی، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الدين: النصيحة) مسلم: 55. چواره‌م: هه‌وڵده‌ده‌م باشترین وشه‌و ده‌ربڕین به‌كاربهێنم له قسه‌كانمدا، چونكه خوای به‌رزو مه‌زن ده‌فه‌رموی: (وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ…) الإسرا‌ء -53-، واته: بهبهندهكانم بڵێ باشترین بڵێن. كه‌واته: با هیچكه‌سی تووڕه‌و بێزار له‌م واقیع‌و هه‌لومه‌رجه نهخۆشو ناخۆشه، به‌ته‌ما نه‌بێ وشه‌و ته‌عبیری زهقو ڕهقو برینداركه‌ری وه‌ك هی كه‌سانی دیكه، له قسه‌كانمدا ببینێ. پێنجه‌م: به‌ڵام بێگومان نابێ هیچكه‌سیش به‌ته‌مابێ “ئه‌وانه‌ی به‌رگریی له‌م واقیعه لار‌و ناهه‌موارو دژواره ده‌كه‌ن” كه ڕه‌خنه‌و گله‌یی جیددییو خستنه‌ڕووی ڕاستیی تاڵ، له‌م نووسینه‌دا نهبینێو، شته‌كان به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ناونهنێین، چونكه:
دوو: به نسبه‌ت خه‌ڵكه‌وه: 1- ئه‌وانه‌ی له‌م بارودۆخه لار‌و سته‌مكاره‌ی ههرێمو، له په‌نای به‌رپرسێك یان زیاتردا به‌هره‌مه‌ندن، با بزانن: هه‌رچی زیاد له پشك‌و به‌شی شه‌رعییانه‌و ڕه‌وایان پێیان ده‌بڕێ: حه‌ڕامه‌و مافی خه‌ڵكی دیكه‌یه: زه‌وی زیاد، مووچه‌ی زیاد، خهڵاتو به‌راتی حیزبیی، ئیمتیازی ناهه‌ق. 2- پێویسته خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به‌یه‌كدی ڕه‌حمو ویژدانیان ههبێو، به‌رگریی له مافه‌كانی یه‌كدیی بكه‌ن. 3- هه‌میشه بێههستییو بێههڵوێستیـی خه‌ڵكه، درێژه به حوكمڕانانی ستهمكارو لاده‌ر ده‌دات، چونكه زۆر ڕاسته: بێده‌نگیی سته‌م دروست ده‌كات. 4- دڵنیابوون له‌وه كه ستهمكارو هاوكارانیان پێكه‌وه سزا ده‌درێن، وه‌ك خوای زانا‌و شاره‌زا له‌چه‌ندان شوێنی قوڕئان‌دا ڕایگه‌یاندوه، بۆ نموونه: (قَالَ ادْخُلُوا فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ فِي النَّارِ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌ لَعَنَتْ أُخْتَهَا حَتَّى إِذَا ادَّارَكُوا فِيهَا جَمِيعًا قَالَتْ أُخْرَاهُمْ لِأُولَاهُمْ رَبَّنَا هَؤُلَاءِ أَضَلُّونَا فَآتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِنَ النَّارِ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَكِنْ لَا تَعْلَمُونَ) الأعراف -38-. واته: (خوا) فه‌رمووی: له‌گه‌ڵ كۆمهڵانێكدا كه پێش ئێوه ڕابردوون له جندو مرۆڤـ، بچنه نێو ئاگر (ی دۆزه‌خ)ه‌وه، ئنجا هه‌ركات كۆمه‌ڵێك ده‌چوونه تێی، نه‌فرینی له‌وی دیكه ده‌كرد، هه‌تا كاتێك هه‌موویان تێیدا خڕكرانهوه، شوێنكهوتووهكان بهپێشین (و سه‌ركرده‌كانیان) گوت: په‌روه‌ردگارمان! ئا ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕاكرد، ده‌جا با سزای وان له ئاگر، چه‌ند به‌رانبه‌ر (ی هی ئێمه) بێ، (خوا) فه‌رمووی: بۆ هه‌ركامتان (سزای) چه‌ند به‌رانبه‌ر هه‌یه، به‌ڵام نازانن. هی به‌رپرسه‌كان له‌جیاتی ستهمو خراپه‌ی خۆیان‌و، له‌جیاتی سه‌رگه‌ردان كردنی شوێنكهوتووانیشیانو، هی شوێنكهوتووهكانیش، له‌جیاتی خراپه‌ی خۆشیان‌و، له‌جیاتی ئه‌وه‌ش كه به‌رانبه‌ر ئه‌و ستهمكارانهدا بێده‌نگ بوون، یاخود له‌گه‌ڵیشیان بوون‌و پشتیشیان گرتوون! پرسیارێكی گه‌وره‌و گرنگ: ئایا ئه‌گه‌ر نه حوكمڕان‌و نه بهرپرسانو، نه خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریش چاویان به خۆیاندا نهگێڕایهوهو، هه‌ر كه‌سه له‌سه‌ر حاڵی خۆی به‌رده‌وام بوو، چی ده‌بێ؟ وه‌ڵام: بێگومان ئه‌وه ده‌قه‌ومێ كه خوای كارزان‌و دادگه‌ر وه‌ك یاسایه‌كی گه‌ردوونیی (سنه كونیه) له ژیانی به‌شه‌ردا ڕایگه‌یاندوه كه: كۆمه‌ڵگا ستهمكارو لاده‌ره‌كان هه‌ره‌س دێنن، وه‌ك خوا “عز وجل” فه‌رموویه‌تی: أ- (وَتِلْكَ الْقُرَى أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا) الكهف -59-. واته: ئه‌و ئاوهدانییانهمان فه‌وتاندن، كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌یان سته‌میان كرد‌و، ژوانگهیشمان بۆ له‌به‌ینچوونیان دانابوو. ب- (وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِينَ) الأنبياء -11-. واته: گه‌لێك ئاوه‌دانیی ستهكاریشمان له به‌ین بردن‌و، دوای وان خه‌ڵكێكی دیكه‌مان پێگه‌یاند. 5- له كۆتاییدا: به‌ڕێزان! لێتان ناشارمه‌وه ئه‌م نووسینه‌م، به ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆر لهخۆكردنو نابه‌دڵیی نووسیی، چونكه: یه‌كه‌م: تاڕادده‌یه‌كی زۆر له چینی حوكمڕان‌و به‌رپرسی پارهدارو چه‌كداری سیكۆلاریستی هه‌رێم نائومێدم، كه هیچ ویستێكی جیددیی گۆڕانكاریی‌و چاكسازیی‌و پاكسازیی جیددی‌یان تێدا هه‌بێ، چونكه به‌داخه‌وه په‌رده‌ی دهستهڵاتو سامان (السلطة والثروة) بۆته چاوپێچێكی ئه‌ستوورو، زه‌حمه‌ت وایه دنیا‌و واقیع وه‌ك خۆی ببینن. بێگومانیش زۆر ڕۆچوون به ستهمو خراپه‌دا، ڕێی بادانهوهو سووڕانه‌وه له مرۆڤـ دهگرێو، یاسای خواشه كه تێكدهران كاریان چاك نابێ: (…إِنَّ اللّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ) يونس -81-. دووه‌م: به نسبه‌ت خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریشه‌وه به گشتیی به سێ به‌ش ده‌یانبینم: به‌شی یه‌كه‌م: كه ڕه‌نگه زۆرینه بن، ته‌نیا كاتێك وه‌ده‌نگ دێن، “به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیان بۆ نموونه: مووچه” كه‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌رنا كه‌متر وایه ههستو هه‌ڵوێستیان هه‌بێ. به‌شی دووه‌م: چینی حوكمڕان به هۆی پێدانی خهڵاتو بهراتو ئیمتیازی حه‌ڕام، یاخود حه‌ڵاڵ به‌ڵام له به‌رانبه‌ر خزمهتو هه‌ڵوێستێكی حه‌ڕامدا “وه‌ك پشتگیریی ناههقو دهنگپێدانو ته‌زویر” كردوویانن به به‌شێك له خۆیان‌و له په‌ڕاوێزی وان‌دا ده‌ژین. به‌شی سێیه‌م: كه ڕه‌نگه تاكو ئه‌م تاوه (لحظة)ه كه‌مینه بن، له‌م بارودۆخه ناڕازین‌و له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێستیان هه‌یه، به‌ڵام زۆریان به ئاسانیی چه‌واشه دهكرێنو به‌ملاولادا دهبرێنو، كه‌متر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان نیشانه ده‌پێكێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هانیدام له‌م بارودۆخه‌دا، جارێكی دیكه‌ش وه‌ده‌نگ بێم: 1- ئه‌ركی سه‌رشانم به‌رانبه‌ر به خوا، پاشان خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگا. 2- به‌ڵكو كه‌سانێك له‌م هۆشدارییه به‌هره‌مه‌ند بن‌و قسه‌و هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێ. 3- بهرپرسانو خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریش به‌رچاویان ڕوون بێ، له‌باره‌ی ههڵوێستو بۆچوونمانهوه له‌م دۆخه‌دا. 4- وه‌ك به‌ده‌مه‌وه هاتنی دڵسۆزانێكی زۆر كه داوایان ده‌كرد قسه‌و هه‌ڵوێستێكمان هه‌بێ. دوا قسه‌شم ئه‌وه‌یه كه: بناغه‌ی گۆڕانكاریی له‌واقیعدا خۆگۆڕینه، وه‌ك خوای به‌رزو مه‌زن فه‌رموویه‌تی: (…إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ…) الرعد -11-. خود (نفس)یش سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ن: أ- بیر‌و ڕاو تێڕوانینه‌كانی عهقڵو هۆش. ب- ههستو نهستو خولیایهكانی دڵ‌و ده‌روون. ج- ڕهوشتو ئاكاره پهنهانو ڕواڵه‌تییه‌كان. كه‌واته: با بۆ چاكبوونی واقیعی سیاسیی‌و ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییمان، له خۆ پاك‌و چاككردنمانهوه ده‌ست پێ بكه‌ین‌و، بێگومان هه‌ناو و ههوێنو جه‌وهه‌ری خۆ پاك‌و چاككردنیش: ئیمان‌و بۆ خوا صوڵحانو پاكیی‌و چاكیی ناخه، كه به هۆی به‌ندایه‌تیی بۆ خوا‌و پابه‌ندیی به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه، ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. به هیوای ئه‌وه كه (گرێی ده‌ستان نه‌خه‌ینه ددانان)و، هه‌تا ده‌رفه‌تێك ماوه، هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی بكه‌ین، له به‌رانبه‌ر كۆمهڵگاو ههرێمهكهمانداو، به‌رله‌وه‌ی كار له كار بترازێ، شتێك به شتێك بكه‌ین‌و، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌دا “كه هه‌موو لایه‌ك زۆری پێ هه‌ڵده‌ڵێین” چاوپۆشیی له به‌رژه‌وه‌ندییه ناشه‌رعییه‌كان “یان هه‌ندێكیان” بكه‌ین‌و، وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گهشو ڕوون بهرینو، نه‌هێڵین به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی لێڵترو تاریكتر بچێ. هیوادارم سه‌ره‌نجام ئه‌و قسانه‌ی به‌نده، ئه‌و دێڕه شیعره نه‌هێننه‌وه یاد، كه شاعرێك له باره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیه‌وه گوتوویه‌تی: ولقد نصحتهم بمنعرج اللِّوا فما استبانوا الرُّشْدَ إلاّضحى الغد یانی: به‌دڵنیایی من له (منعرج اللِّوا) دڵسۆزییم بۆیان نواند، به‌ڵام هه‌تا چێشته‌نگاوی سبه‌ینێ، لهسهرڕاستیی حاڵیی نه‌بوون. عـه‌لـی باپـیـر 20/11/1441كـ 11/7/2020ز