ناس کورد-
دادگای بۆلزانۆی ئیتاڵی داوایەکی مەلا کرێکاری بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادانی بە 12 ساڵ زیندانی ڕەتکردەوە و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی سزاکەى وەک خۆی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنێ هەینی، 10ی تەموزی 2020، بڕیار بوو جارێکی تر دادگای تێهەڵچوونەوەى بۆلزانۆ پێداچوونەوە بە سزادانی نەجمەدین فەرەج ئەحمەد، ناسراو بە مەلا کرێکار، بکاتەوە کە نزیکەى ساڵێک لەمەوپێش و 15ی تەموزی 2019، بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە 12 ساڵ زیندانی سزای دا، بەڵام داواکەى مەلا کرێکار بۆ پێداچوونەوە ڕەتکرایەوە و سزاکەى وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
جگە لە مەلا کرێکاری 63 ساڵ، نۆ کەسی تر لە کەیسەکەدا تێوەگلاون و بە چەند ساڵێکی جیاواز سزا دراون، سەرجەمیان تۆمەتبارکراون بە دروستکردنی گروپێکی جیهادی بە ناوی "ڕەوتی شاخ" و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی "کاری چەکداری" لە وڵاتانی ئەوروپا، مەلا کرێکایش سەرپەرشتی کردوون.
پارێزەرە ئیتاڵییەکەى مەلا کرێکار بە ناوی ڤیتۆریۆ پلاتی پێی وایە کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ تۆمەتبارکردنی مەلا کرێکار بۆ تێوەگلانی بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستییەوە.
ئەو بە میدیاکانی ئیتاڵیا وتووە، "زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەى بیسەلمێنێت کە مەلا کرێکار بەشداری کردووە لە تۆڕێکی تیرۆرستی."
برینجار مێلینگ، پارێزەرە نەرویجییەکەى مەلا کرێکایش دەڵێت، "ئەوە پێداچوونەوەیەکی ئاسایی نەبوو، مەترسی ئەوە هەیە کەیسەکەى لە دادگا بۆ ماوەى چەندین ساڵ بمێنێتەوە."
هاوکات پێگەی "دووربین"ی نزیک لە مەلا کرێکار و ڕەوتی شاخ دەڵێت، دوێنێ مەلا کرێکار و هاوڕێکانی لەڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری دادگاییکردنەکەیان کردووە، بەڵام ڕێگە نەدراوە مەلا کرێکار قسە بکات، هەرچەندە داوای کردووە بۆ ماوەى سێ کاتژمێر شتەکان ڕوون بکاتەوە، بەڵام داواکەى ڕەت کراوەتەوە.
دەشڵێت، "مامۆستا بهههر حەوت دادوهرهكهی وت: "من دهمهوێت ئهوهتان بۆ ڕوونبكهمهوه كه ئێوه فریودراون، ئهو وتانهی ئێوه حوكمتان لهسهریداوه، له وهرگێڕرانیاندا، گۆڕانکارییان تێداکراوه".
بەپێی پێگەی دووربین، "لە میانی پێشکەشکردنی وتەکانیدا، چەندینجار دەنگی مامۆستا کرێکاریان پچڕاندووە."
هەربەپێی ماڵپەڕەکە، مەلا کرێکار وتوویەتی، "ئێوه 12 ساڵ حوكمتان بهسهر مندا سهپاندووه، كهچی ئامادهنین سێ كاتژمێر گوێم لێبگرن! بهڕاستی ئهم دادگایه وهكو دادگای میسر دهبینم و هیچ دادپهروهرییهكی تێدا نییه، ئیتر مامۆستا پشتی كرده دادگا و هیچ قسهیهکی تری نهكرد".
دەشڵێت، لهماوهی 90 ڕۆژدا پارێزهرانی مەر کرێکار و هاوڕێکانی تر دهتوانن تانه له بڕیارهکه بدهن به مهبهستی جارێکی تر تێههڵچوونهوه بۆی.
ئاماژەى بەوەشکردووە کە "سوپاس بۆ پهروهردگاری بێهاوتا، تهندروستی مامۆستا كرێكار و ئهو برایانهی تریش جێگیره."