گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێیانوتم گەر بێدەنگ نەبیت باجى قورس دەدەیت

دواى هەڵهاتنى بۆ ئەمریکا ژنە زانایەکى چینی نهێنییەکان لەبارەى کۆرۆناوە ئاشکرادەکات

2020.07.11 - 10:52
دواى هەڵهاتنى بۆ ئەمریکا ژنە زانایەکى چینی نهێنییەکان لەبارەى کۆرۆناوە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ژنە زاناییەکى چینى بوارى ڤایرۆس و پەتا گوازراوەکان دواى ئەوەى نیسانى ئەمساڵ لەچینەوە بەرەو ئەمریکا هەڵهات کۆمەڵێک نهێنی لەبارەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ئاشکرا دەکات دەڵێت، لەسەرەتادا لەگەڵ بەرپرسانى کارەکەیدا قسەى لەبارەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسێکەوە کردووە کە لەنێوان مرۆڤەکاندا بڵاو دەبێتەوە بەڵام ئەوان بەو دۆخەیان زانیووە و داوایان لێکردووە بێدەنگى هەڵبژیرێت ئەگینا باجەکەى دەدات.

 

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕى هەواڵى فۆکس نیوزى ئەمریکدا، لی مینگ یان کە لەکۆلێژى تەندروستى گشتى لەزانکۆى هۆنگ کۆنگ کارى کردووە ڕایگەیاندووە، لەو باوەڕەدایە دەسەڵاتدارانى چین سەرەتا شتیان لەبارەى ڤایرۆسە کوشندەکەوە دەزانیى و بۆ ماوەیەک هەوڵى شاردنەوەیان دەدا.

 

زانا چینیەکەى بوارى ڤایرۆسەکان و بەرگرى دواى ئەوەى تەنگەژەى بۆ دروستکراوە بەنهێنى بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەڵهاتووە و دەڵێت، سەرپەرشتیارانى لەهۆنگ کۆنگ کە ئەو بە شارەزاترینى بوارەکە وەسفیان دەکات لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەدا هەوڵ و گەڕانیان پشتگوێخستووە کە بە باوەڕى دەیتوانى ڕۆحى خەڵکى رزگاربکات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو یەکەم تویژەر بووە کە کارى لەسەر ئەو ڤایرۆسە کردووە و سەرپەرشتیارەکەى لەزانکۆ داواى لێکردووە توێژینەوەیەکى نوێ بکات لەسەر چەند حاڵەتێک کە لەڤایرۆسى کۆرۆنا چووە لە کۆتایى ساڵى 2019 و سەرچاوەکەشى ناو چین بووە.

 

گەرچى حکومەتى چیین ڕێگە نادات توێژەرانى دەرەکى توێژینەوە لەوێ ئەنجامبدەن بەڵام چەند تویژەرێک توانیویانە پەیوەندى بەهاوپیشەکانیانەوە لەناوەوەى چین بکەن، کە یەکێکیان لەناوەندى بەرەنگاربونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان بووە و ڕاستەوخۆ ئاگاى لە حاڵەتە نوێیەکانى ڤایرۆسەکە بووە و ڕۆژى 31  لەبارەى ڤایرۆسەکەوە کە لەنێوان مرۆڤدا بڵاو دەبێتەوە هەواڵى پێدراوە ئەوەش پیش ئەوەى چین و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایبگەیەنن.

 

ژنە زاناکەى چین باسى لەوەشکردووە، زانا و پزیشکانى چینى  کە کاریان لەووهان کردووە و بەئاشکرا قسە و باسیان لەسەر ئەو پرسە کردووە کتوپڕ ساردبونەتەوە لەپەرۆشى یەکەمجاریان و ئیدى قسەیان لەسەرى نەکردووە.

 

لەگەڵ زیاد بوونى حاڵەتەکانى توشبووندا ژنە زاناکە بەدواداچوونى بۆ چەندین حاڵەت کردووە کە پشکنینیان بۆنەکردووە و لەکاتى پێویستى خۆشیدا چارەسەریان پێنەداون و پزیشک و بەرپرسانى تەندروستیش نەیانتوانیوە قسەى لەبارەوە بکەن.

 

بەوتەى لیى کاتێک ڕۆژى 16ى کانوونى دووەم سەرپەرشتیارەکەى لەدۆخەکە ئاگادار کردووەتەوە، داواى لێکردووە بێدەنگ بێت و ئاگادار بێت لەوەى کە هێڵى سوور نەبەزێنێت  چونکە "گرفتمان بۆ دروست دەکەن و نامانهێڵن".

 

لیى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، پرۆفیسۆر پێریس بەرێوەبەرى تاقیگەکە ئەویش بەڕاستیەکانى زانیووە بەڵام هیچ شتێکى نەکردووە بۆ ئەو مەبەستە.

 

هەرچەندە لى هەست بەنیگەرانى دەکات بەڵام ئەو ئاگاى لەبڵاوبونەوەى گەندەڵى هەبووە لەناو ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانیش لەنمونەى تەندروستى جیهانى و حکومەتى چین و حزبى شیوعى چینى، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەیویست ڕێگرى بکات لەبڵاوبونەوەى زانیارى چەواشەکارانە لەسەر دۆخەکە بەجیهاندا.

 

لى دەشڵێت باشتروابوو تاقیگەى تایبەت بەڤایرۆسەکان و ئەنفلۆنزا و پەتا گوازراوەکان کە بەسەرچاوەى سەرەکى رێکخراوى تەندروستى جیهانى دادەنرێت جیهانى لەو ڕاستیە ئاگاداربکردایەتەوە لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەساڵى 2020. 

 

ژنە زاناکەى چین ئەوەشى درکاندووە، لەدواجاردا بڕیارى هەڵهاتنى لەهۆنگ کۆنگ داوە و خۆشتەویستانى بەجێهێڵاوە و خۆى خستووەتە بەر مەترسى دەستگیر کردن و زیندانى کردنەوە و ئێستاش خۆى شاردووەتەوە و هەست بەترس و دڵەڕاوکێ لەسەر ژیانى دەکات و دەشڵێت لەلایەن حکومەتى چینەوە ڕوبەڕووى هەڵمەتى چەتەگەرێتى بووەتەوە بۆ شێواندنى ناو و ناوبانگى.

 

 

لى باسى ئەوەشیکردووە، هاوسەرەکەشى زانایە و لەگەڵ خۆێدا کارى کردووە بەڵام ئەو هەڵهاتى لەوڵاتەکەى ڕەتکردووەتەوە لەترسى ئەوەى کەسوکارى ڕوبەڕووى مەترسى نەبنەوە بۆیە بەناچارى لە28 ى نیسان هەڵهاتووە و گەیشتووەتە لۆس ئەنجلۆسى ئەمریکا.



کاتێکیش گەیشتووەتە فڕۆکەخانە بەبەرپرسى کۆچبکەرانى ئەمریکاى وتووە "هاتووم ڕاستیەکان بۆ جیهان ئاشکرا بکەم" .

 

دواى ئەوەى لەلایەن ئێف بى ئای ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا کراوە دەڵێت نایەوێت بگەڕێتەوە و ئازاد کراوە لەگەشتەکانیشى بەردەوام بێت.

 

بەپێى فۆکس نیوزى ئەمریکى، دەسەڵاتدارانى چین دەستیان بەسەر ماڵەکەیدا گرتووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ خێزانەکەى دا کردووە و لەسەر هەژمارى زانکۆکەش ناوەکەیان سڕیوەتەوە و ڕێگەى نادەن ئەکاونتەکەشى بکاتەوە.

 

ژنە زاناکەى چین ئەوەشى زانیووە کە ئیدى ناتوانێت بۆ وڵاتى دایک بگەڕێتەوە و ڕەنگە ئیدى چاوى بەکەسوکارو هاوڕێکانیشى  نەکەوێتەوە جارێکى دیکە،بەڵام ئەو لەوباوەڕەدایە ئەو کارەى کە کردویەتى هەموو ئەو قوربانیانەى دەوێت.