گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەی دەستپاکی: کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت

2019.03.03 - 20:37
دەستەی دەستپاکی: کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت

ناس کورد-

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان کرد و داوادەكات پرەنسیپی "كەسی شیاو لەشوێنی شیاو" پەیڕەو بكرێت.

 

لەنوسراوەكەی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستاندا كە واژووی ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەكەی لەسەرە و وێنەیەکی دەستی ناس كورد-ی كەوتووە، هاتووە: "پەیڕەوكردنی پرەنسیپی (كەسی شیاو لە شوێنی شیاو)، هەنگاوێكی گرنگە بۆ بە دامەزراوەیكردنی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە داوا دەكەین كە سەرجەم پۆستەكانی خوار پلەی وەزیر لەڕێگەی وەرگرتنی سیڤی ‌و كێبڕكێوە پڕبکرێنەوە".

 

لەو نوسراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "پەیڕەوكردنی ئەو پرەنسیپە لەگرنگترین هەنگاوەكان دەبێت لەپێناو پێشخستنی دامەزراوە گشتیەكانی هەرێمی كوردستان ‌و پابەندبوون بە بەها بنەڕەتییەكانی فەرمانبەرایەتی گشتی كە لەرێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2016)ی (رێنمایی رەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لەهەرێمی كوردستان) جەختی لەسەر كراوەتەوە".