گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئاشکراکردن و سزادانى بکوژانى هیشام هاشمى

نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازى لە بەڵێنەکەى مستەفا کازمى دەکات

2020.07.10 - 20:43
نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازى لە بەڵێنەکەى مستەفا کازمى دەکات

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازى لە بەڵێنەکەى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق کرد بۆ سزادان و لێپرسینەوە لەبکوژانى هیشام هاشمى شارەزاى ئەمنى.

 

بەپێی پێگەى فەرمى نەتەوەیەکگرتووەکان، کوژرانى هاشمى هاوشێوەى کردەوەى کوشتنى ئەو کەسانە بووە کە بەشدارى خۆپیشاندانەکان بوون، یان رەخنەى ئاشکرایان لە حکومەت و حزبە سیاسییەکان و میلیشیاکان گرتووە.

 

لیز زروسیل وتەبێژ بەناوى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، رووداوى کوژرانى هیشام هاشمى، ئەو مەترسیەى دەرخست کە روبەڕووى ئەو کەسانە دەبێتەوە کە بوێریان هەیە و بەرەنگارى میلیشیا بەهێزەکان لە عێراق دەبنەوە و قسە لەسەر بڵاوبوونەوەى گەندەڵى دەکەن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵینەوەى کردووە لە کوشتنى 23 کەس و برینداربوونى 13 کەسى دیکە کە پەیوەندیان بە خۆپیشاندەرانەوە هەبووە، لەنێوان تشرینى یەکەم بۆ نۆى ئایار.

 

لیز زروسیل باسى لەوەشکردووە، راپۆرتە پشتپێبەستراوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کەلەهەموو ئەو رووداوانەدا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە زانیارى تایبەت بەتۆمەتباران و دەستگیرکردنیان.

 

کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان داواى لە حکومەتى عێراق کردووە گرەنتى لێپرسینەوە بکات لە تۆمەتباران لەسەرجەم کردەوەکانى کوشتنى پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان و ئەو کردەوانەى کەسان دیاریان تێدا کراوەتە ئامانج، ئەوەش لە رێگەى لێکۆڵینەوە و دادگایی سەربەخۆ و شەفافەوە.

 

وتەبێژ کۆمسیۆنەکە جەختیکردووەتەوە لەسەر پێویستى بەدادگایی گەیاندنى ئەو کەسانەى بەرپرسن لە کردەوەکان یان پلانیان بۆ داناوە.